riklam

ئاگاداریه‌ك له‌هاتوچۆی هه‌ولێره‌وه‌

ئاگاداری 08:41 PM - 2020-05-10
.

.

هاتوچۆی هه‌ولێر داوا له‌هاووڵاتیان ده‌كات كات وه‌ربگرن بۆ مه‌به‌ستی سه‌ردانیكردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر.

ده‌قی ئاگاداریه‌كه‌...
سه‌رجه‌م شۆفێران و هاووڵاتیانی شاری هه‌ولێر ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا به‌مه‌به‌ستی تۆماركردنی ئۆتۆمبێله‌( ژماره‌ كاتی) یه‌كان وده‌رهێنان یان تازه‌ كردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری له‌به‌یانی رۆژی 2020/5/11ه‌وه‌ ده‌توانن سه‌ردانی هه‌ردوو به‌شی تۆمارو مۆڵه‌تی شۆفێری له‌هاتووچۆی هه‌ولێر بكه‌ن كه‌ سیستمی وه‌رگرتنی مامه‌ڵه‌و دانانی سه‌ره‌ بۆهاتن ورایی كردنی مامه‌ڵه‌كانیش به‌ئۆنلاینه‌ وه‌ده‌بێت هاووڵاتیان له‌كاتی سه‌ردانیكردنیان بۆبه‌شه‌كانی هاتووچۆ پابه‌ندی رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان بن وه‌ ده‌مامك و ده‌ستكیش به‌كاربهێنن.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی خواره‌وه‌ لینكی خۆتۆماركردنه‌ له‌سایتی هاتووچۆی هه‌ولێر بۆ وه‌رگرتنی كارتی سه‌ردانیكردنه‌كه‌ وه‌ دیاری كردنی كاته‌كه‌ی.


https://www.hawlertp.com/ahtp/


PUKmedia راگه‌یاندنی هاتوچۆی هه‌ولێر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket