riklam

ئاگادارییه‌ك له‌هاتوچۆی سلێمانییه‌وه‌

ئاگاداری 01:22 PM - 2020-05-10
.

.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری سه‌رجه‌م هاووڵاتییان و شۆفێرانی پارێزگای سلێمانی ده‌كات كه‌ سبه‌ینێ دوو شه‌ممه‌ ده‌وامی ره‌سمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یان ده‌ستپێده‌كات و ده‌توانن بۆ ڕاییكردنی مامه‌ڵه‌كانیان سه‌ردانیان بكه‌ن.

ئه‌و مامه‌ڵانه‌ی كه‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌نجام ئه‌درێن بریتین له‌: 


1ـ مامه‌ڵه‌كانی تۆماری یه‌كه‌م جار
2ـ گواستنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی (تحویل)
3ـ نوێكردنه‌وه‌ی ساڵانه‌
4ـ نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌ت
له‌راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی هاتوچۆی سلێمانیدا هاتووه‌، له‌كاتی سه‌ردانیكردنی هاووڵاتیان پێویسته‌ ڕێنماییه‌كانی ته‌ندروستی له‌به‌رچاو بگیرێت و كۆبوونه‌وه‌ی زۆر دروست نه‌بێت و هه‌ر هاووڵاتییه‌ك له‌كاتی سه‌ردانیكردن پێویسته‌ ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی ئه‌نجامبده‌ن وه‌ك به‌كارهێنانی ( ده‌ستكێش و ده‌مامك).

هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ ده‌كه‌ن پێویسته‌ پابه‌ندبن به‌ سیسته‌می سه‌ره‌گرتنی ئه‌لیكترۆنی و له‌سه‌ر كورسییه‌كان دابنیشن تا كاتی هاتنی سه‌ره‌ی خۆیان به‌مه‌به‌ستی دروست نه‌بوونی قه‌ره‌باڵغی له‌به‌رده‌م په‌نجه‌ره‌كاندا.


PUKmedia راگه‌یاندنی هاتوچۆی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket