riklam

زانكۆی كرماشان ستایشی هاوكاریەكانی یەكێتیی دەكات

کوردستان 12:43 AM - 2020-05-05
.

.

سەرۆكایەتی زانكۆی كرماشان، لەنوسراوێكدا كە ئاڕاستەی مەكتەبی پەیوەندیەكانی یەكێتیی لە تاران - ئێران كردوە، سوپاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكات، لەبەرامبەر ناردنی هاوكاری تەندروستی بۆ روبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

 

لەنوسراوێكدا، كە سەرۆكایەتی زانكۆی كرماشان ئاڕاستەی مەكتەبی پەیوەندیەكانی یەكێتی لە تاران –ئێران، كردوە، محەمەد رەزا مورادی، سەرۆكی زانكۆی كرماشان سوپاسی یەكێتیی نیشتمانی كوردستانی كردوە، كەلەڕوبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا پێداویستی دەرمانی و تەندروستیان رەوانەی كرماشان كردوە بۆ روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسەكە". 

 

شایەنی وتنە، لەسەروبەندی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەئێران، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەرێگەی مەكتەبی پەیوەندیەكانیەوە لەتاران، هاوكاری و پێداویستی تەندروستی رەوانەی پارێزگای كرماشان كرد، بۆ رێگەگرتن لەهەرچی زوو بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە لەو پارێزگایە.

 

PUKmedia  تایبەت 

 

 

95606552_326715481634863_7573427665395253248_n.jpg

95771763_657885694789368_4538579627735515136_n.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket