riklam

زانكۆی سلێمانی 3000 سامپڵی تری لە ماددەی VTM ئامادەكرد

کوردستان 10:55 PM - 2020-04-09
.

.

زانكۆی سلێمانی  سێ هەزار دانەی سەمپڵی ئامادەكراوی ماددەی VTMی پێشكەش بە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی كرد.


لەراگەیەنراوێكیدا زانكۆی سلێمانی ئاشكرایكردوە:"لە درێژەی هەوڵەكانی بۆ ئامادەكردنی ماددەی VTM زانكۆی سلێمانی لەئێستادا توانیویەتی  5100 دانە لە سامپڵی ئامادەكراو لەماددەی ڤی تی ئێم پێشكەشی بەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بكات ئەوەش دوای ئەوەی ئەمڕۆ بڕی 3000 دانەی لەو سامپڵە گەیاندە تەندروستی سلێمانی.


رونیشكراوەتەوە:" دوای ئەو هەوڵە زۆرانەی زانكۆی سلێمانی دای بۆ ئامادەكردنی VTM بەجۆرێك كە لەڕۆژی27ی مارس ( 1500) سامپڵی ئامادەكراو لەماددەی ڤی تی ئێم و ڕۆژی 4 ی نیسان  ٦٠٠ سامپڵی تری ئامادەكراو لە ماددەی VTM وئەمڕۆش 3000 دانەی پێشكەشی تەندروستی سلێمانی كرد بەوەش بڕەكە گەیشتە 5100 سامپڵی ئامادەكراو كە تا ئێستا رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی كردووە، كە ماددەیەكی پێویست و گرنگە لە دیاریكردنی ڤایروۆسی كۆڕۆنا (كۆڤید- ١٩).


ئاماژە بەوەشدراوە:" هەر لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا زانكۆی سلێمانی پێبەپێی دەزگا تەندروستییەكانی كوردستان كاری كردووەو لەهەوڵدایە بۆ بەرەنگار بوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا ،وەك دەستكەوتێكی مێژوویی گرنگیش  لەڕۆژی  27 ی مارسی 2020 سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر رەزا حەسەن لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند:كە ئەوان وەك زانكۆی سلێمانی توانییان بۆ یەكەمجار لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان ماددەی ڤی تی ئێم  ئامادە بكەن ،كە ماددەیەك بۆ پارێزگاری كردنی ئەو سامپڵانەی لەنەخۆشەكان وەردەگیرێت بەكاردێت.


ئەوەشخراتەڕوو:"  دوای ئەوەی لە وڵاتی ئێران پەتاكە سەریهەڵدا،هەرێمی كوردستان بەهۆی نزیكی لەو وڵاتەوە  بێبەش نەبوو لە مەترسییەكانی ئەو پەتایەی كە ڕووبەڕووی جیهان وەستاوە،هەر بۆیە لە سەرەتای مانگی ئادارەوە  وەك بەرەنگاربوونەوەیەكی پێش وەخت، وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان و پارێزگای سلێمانی رێوشوێنی گونجاویان گرتە بەر و تا ئیستا سەركەوتووانە ئەنجامیان بەدەست هێناوە.


هەر لەو راگەیەنراوەی زانكۆی سلێمانیدا هاتووە:" بەرێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی وەك ئەركێكی هەمیشەیی و بەردەوامی خۆی و لە رێگەی تیمە تایبەتە پسپۆڕەكانیەوە هەڵمەتی بەرفراوانی دەست پێ كرد لە سەرجەم ناوچەكانی پارێزگای سلێمانی و دەوروو بەری بەمەبەسەتی پشكنین و گەڕان بۆ سەرچاوە و       بەركەوتەكانی پەتای كۆرۆنا. خۆش بەختانە و تا رادەیەكی زۆر ئامانجەكانیان پێكا.


ئاماژە بەوەشدراوە:" بەهۆی كەم بوونەوەی كەرەسەتەی پێویست  وسەرەكی بەتایبەت VTM كە لە بازاڕەكانی جیهانیشدا بە كەمی بەردەستە و بەدەستهێنانی تا رادەیەك قورسە ، داوایان لەسەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی كرد بە هەماهەنگی لەگەڵ رێكخراوی مرۆیی مام بۆ بەرهەمهێنانی  VTM


ئەوەش وتراوە:" پاش هەوڵدانێكی زۆر و گەڕان بە شوێن پێكهاتە سەرەكییەكاندا و بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرجەم كۆلیجەكانی زانكۆی سلێمانیدا، توانرا ئەو پێكهاتانە بەردەست بكەوێت لە تاقیگەی زانستی بەشی بایۆتۆجی- كۆلیجی زانستی زانكۆی سلێمانی بەهەوڵی دكتۆرەرە بەڕێزەكان VTM   بەرهەمهێنرا.


PUKmedia سایتی زانكۆی سلێمانی 


 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket