riklam

زانكۆی سلێمانی 600 ڤی تی ئێم-ی دیكه‌ ده‌داته‌‌ ته‌ندروستی

کوردستان 05:54 PM - 2020-04-04
.

.

زانكۆی سلێمانی 600 سامپڵی ئاماده‌كراوی تری له‌ مادده‌ی ڤی تی ئێم ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی كرد.

له‌و باره‌یه‌وه‌ د. ئاراس شاڵی مامۆستا له‌به‌شی بایلۆجی زانكۆی سلێمانی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ زانكۆی سلێمانی 600 سامپڵی ئاماده‌كراوی دیكه‌ی له‌ مادده‌ی ڤی تی ئێم ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی كرد.

وتیشی: دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و مادده‌یه‌ دووجار كوالێتی كۆنترۆڵی بۆ كراوه‌، هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ مادده‌ی ڤی تی ئێم جیهانی نیه‌و زانكۆی سلێمانی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌هاوكاری كردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی.

له‌رابردوو زانكۆی سلێمانی به‌سه‌رپه‌رشتی د. ئاراس شاڵی له‌به‌شی بایلۆجی و د.دلێر محه‌مه‌د ساڵح له‌ به‌شی كیمیا 1500 سامپڵی ئاماده‌كراوی له‌ مادده‌ی ڤی تی ئێم پێشكه‌ش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی كردو ئه‌مڕۆش جارێكی دیكه‌ 600 سامپڵی ئاماده‌كراوی دیكه‌ی له‌و مادده‌یه‌ ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی كرد.


PUKmedia دیار ستار

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket