riklam

كەشناسی: بارانی بەلێزمە دەبارێت

کوردستان 04:52 PM - 2020-03-29
.

.

كەشناسی هەرێم رایگەیاند بارانبارین بەردەوامدەبێت و پێشبینی دەكرێت ئەو ناوچانەی باران بارینی بەلێزمەی هەبێت بۆ سبەینێ پێشبینی بارینی تەرزەش هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكیدا لەبارەی كەشوهەوای رۆژانی داهاتووی هەرێم رایگەیاند: كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوورو دەریای ناوەڕاست هەندێ كات چالاك دەبێت بۆیە باران بارین بەردەوامی دەبێت بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ.

دەشڵێت: پێشبینی دەكرێت ئەو ناوچانەی باران بارینی بە لێزمەی هەبێت بۆ سبەی بریتین لە (حاجی ئۆمەران رواندز سۆران بارزان مێرگەسوور شەقڵاوەو هەندێ ناوچەی دەوروبەری - ئامێدی ئاكرێ سەرسەنگ -رانیەو چوارقوڕنەو ناوچەكانی دەوروبەری)، جگە لە بارانبارین سبەی پێشبینی بارینی تەرزە دەكرێت بە تایبەتی لەو ناوچانەی ئاماژەمان پێ كردووە لە كاتی باران.

ئەوەشی خستوەتەڕوو: كاریگەری ئەم شەپۆلە چالاكە سبەینێ ئێوارە كۆتایی دێت، بەڵام باران بارین بەشێوەی پچڕ پچڕ لەسەر ناوچەكەمان بەردەوامی دەبێت.

PUKmedia 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket