riklam

حكومه‌تی سوریا پشووی خوێندنگا و زانكۆكانی درێژكرده‌وه‌

جیهان 04:39 PM - 2020-03-28
.

.

به‌هۆی مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌، حكومه‌تی سوریا هاتوچۆی نێوان شاره‌كان ڕاده‌گرێت و پشووی خوێندنگا و زانكۆكانی بۆ 16 ی مانگی داهاتوو درێژكرده‌وه‌ .

دوای تۆماركردنی چه‌ند حاڵه‌تێكی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ وڵاته‌كه‌دا، حكومه‌تی سوریا ڕێكاره‌كانی توند كرد و له‌ دوایین پێشهاتدا بڕیاریدا له‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه‌ تا كاتێكی نادیار هاتووچۆی نێوان پارێزگاكان ڕابگرێت و ده‌وام له‌ خوێندنگا و زانكۆ و په‌یمانگاكانیش تا 16 ی مانگی نیسان ڕابگرێت.

به‌ وته‌ی لێپرسراوانی سوریا، تا ئێستا 5 حاڵه‌تی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ وڵاته‌كه‌دا تۆماركراوه‌، به‌ڵام ڕێكخراوه‌ مرۆییه‌كان هۆشداری ده‌ده‌ن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌یان له‌ كه‌مپه‌كان و تووشبوونی هه‌زاران كه‌س.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket