riklam

په‌رله‌مانی عیراق ده‌ستخۆشی له‌زانكۆی سلێمانی ده‌كات

کوردستان 03:00 PM - 2020-03-28
.

.

لیژنه‌ی خوێندنی باڵا له‌په‌رله‌مانی عیراقی فیدراڵ ده‌ستخۆشی له‌زانكۆی سلێمانی ده‌كات.

بڕیارده‌ری لیژنه‌ی خوێندنی باڵا له‌ په‌رله‌مانی عیراقی فیدراڵ ده‌ستخۆشی له‌زانكۆی سلێمانی ده‌كات ،له‌پای هه‌وڵ و ماندوبونیان و پێشه‌نگیان له‌دروستكردنی پێكهاته‌یه‌ك كه‌ ئاسانكاری ده‌كات بۆ دیاریكردنی توشبوانی نه‌خۆشی كۆرۆنا،ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی ده‌ستخۆشییه‌كه‌یه‌.

بۆ /به‌ڕێزان وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سلێمانی
به‌ناوی لیژنه‌ی خوێندنی باڵا له‌په‌رله‌مانی عیراقی فیدراڵ ده‌ستخۆشی و پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له‌به‌ڕێز وه‌زیری خوێندنی باڵاو سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی و گشت ستافی ئه‌كادیمی به‌تایبه‌ت هه‌ردوو به‌شی بایۆلۆجی و كیمیا و كارمه‌ندانیان ده‌كه‌ین، له‌پای هه‌وڵ و ماندوبونیان و پێشه‌نگیان له‌دروستكردنی پێكهاته‌یه‌ك كه‌ ئاسانكاری ده‌كات بۆ دیاریكردنی توشبوانی نه‌خۆشی كۆرۆنا... به‌هیوای سه‌لامه‌تی بۆ گشت لایه‌ك ...دوباره‌ هه‌ر سه‌ركه‌وت و پێشه‌نگ بن...


  د.ته‌ها حه‌مه‌د ئه‌مین خزر
   بڕیارده‌ری لیژنه‌ی خوێندنی باڵا له‌په‌رله‌مانی عیراقی فیدراڵ


PUKmedia راگه‌یاندنی زانكۆی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket