تاقیگه‌ی زانكۆكان ده‌خرێنه خزمه‌تی بەرگرتنی كۆرۆناوه
کوردستان 05:32 PM - 2020-03-01.
به‌سه‌رپه‌رشتی وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، كۆبونه‌وه‌ی ژوری عه‌مه‌لیاتی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌سه‌ر ئاستی پارێزگای سلێمانی به‌به‌شداری ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆك زانكۆكان و ڕاگری كۆلێژه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی پزیشكی و زانسته بنچینه‌ییه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ڕێوه‌چو و چه‌ند بڕیارێكی گرنگ ده‌ركرا.
ئه‌مڕۆ 1-3-2020، له‌سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سلێمانی به‌سه‌رپه‌رشتی (د. ئارام محه‌مه‌د قادر) وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و به ئاماده‌بونی سه‌رۆك زانكۆكانی سلێمانی، پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، ڕاپه‌ڕین، چه‌رمو، و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كوردستانی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی و دیراساتی ستراتیژی و ڕاگری سه‌رجه‌م كۆلێجه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی پزیشكی و زانسته بنچینه‌ییه په‌یوه‌نداره‌كان، كۆبونه‌وه‌ی ژوری عه‌مه‌لیاتی خوێندنی باڵا له‌سه‌ر ئاستی پارێزگای سلێمانی بۆ رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و كۆبونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ته‌ئكیدی كرده‌وه هه‌مو توانا مرۆییه‌كان و ژێرخانی دامه‌زراوه‌كانی خوێندنی باڵا له خزمه‌تی هه‌ڵمه‌ته‌كانی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا ده‌بێت و به‌كارده‌هێنرێن بۆ پستیوانیكردنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی.
تیمه‌كانی خوێندنی باڵا له‌سه‌ر ئاستی پارێزگای سلێمانی به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاگری كۆلێژی پزیشكی گشتی و ئه‌ندامێتی ڕاگرانی سه‌رجه‌م كۆلێجه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی پزیشكی و كۆلێجی زانسته بنچینه‌ییه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها چه‌ندین تیمی لاوه‌كیش تایبه‌ت به هۆشیاری ته‌ندروستی و خۆپاراستن و ڕێگرتن له بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا پێكده‌هێنرێت و تیمی تایبه‌ت به ده‌ستنیشانكردن و چاره‌سه‌ركردن و ڕاوێژی زانستی و توێژینه‌وه‌ی زانستی پێكده‌هێنرێت و هه‌موو تیمه‌كانیش به به‌رده‌وامی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی پارێزگای سلێمانی ده‌كه‌ن.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا چه‌ند بڕیارێكی گرنگ دران:
1. هه‌موو ئامێره‌كانی (Real-Time PCR) كه له زانكۆكان و سێنته‌ره‌كانی توێژینه‌وه‌ی زانستی سه‌ربه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ده‌سته‌به‌رن ته‌رخان ده‌كرێن بۆ مه‌به‌ستی ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشییه‌كه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به پێی پێوه‌ره‌كانی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی تاقیگه‌ی ستاندارد ئاماده ده‌كات و ئامێر‌و پێداویستییه‌كانیش له‌و تاقیگه‌یه داده‌نرێن و له‌لایه‌ن پسپۆڕانی زانكۆكانه‌وه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌ڕێوه ده‌برێن.
2. به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كیتی پێویستی بۆ ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشیه‌كه دابینده‌كرێت.
3. وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا سیستمی (GIS) داده‌مه‌زرێنێت بۆ مه‌به‌ستی چاودیریكردن و تۆماركردنی زانستیانه‌ی هه‌موو داتاكان و سودلێوه‌رگرتنی بۆ خۆپاراستن و نه‌هێشتنی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه.
4. ڕاهێنانی مامۆستایان و تیمه خۆبه‌خشه‌كانی زانكۆكان بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا ده‌ستپێده‌كات، ڕاهێنانه‌كان هه‌موو بواره‌كانی هۆشیاری ته‌ندروستی و پارێزگاری كردن له بڵاوبونه‌وه و ده‌ستنیشانكردن و چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشیه‌كه ده‌گرێته‌وه.
5. وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی باڵاخانه‌ی گونجاو دابین ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی پێویستدا داموده‌زگاكانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سودیان لێ وه‌ربگرن.
6. وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی پشتیوانی دارایی بۆ توێژنه‌وه زانستییه‌كانی تایبه‌ت به‌م نه‌خۆشییه ته‌رخان ده‌كات.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه تیمی سه‌ره‌كی دامه‌زراوه‌كانی خوێندنی باڵا له‌سه‌ر ئاستی پارێزگای سلێمانی هه‌ماهه‌نگی ته‌واو له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رێتی گستی ته‌ندروستی پارێزگای سلێمانی ده‌كات و ڕاپۆرتی به‌رده‌وامیش ده‌دات به ژوری عه‌مه‌لیاتی سه‌ره‌كی له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی.
PUKmedia به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌ت
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28