riklam

خزمه‌تگوزاری ده‌گه‌یه‌نرێته‌ پرۆژه‌ی هه‌واری زانكۆی سلێمانی

کوردستان 11:45 AM - 2020-02-27
.

.

كێشه‌ی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوونی " هه‌واری زانكۆ" چاره‌سه‌ر ده‌كرێت و دوای ته‌واوكردنی له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگی داهاتوودا به‌شداربوو پرۆژه‌كه‌ تێیدا نیشته‌جێ‌ ده‌بن.

ئه‌مڕۆ 27-2-2020 به‌ سه‌رپه‌رشتی قائیمقامی سلێمانی و ئاماده‌بونی سه‌رۆكی شاره‌وانی و سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی و به‌رێوبه‌ری ئاو و كاره‌با و وه‌به‌رهێنان و كۆمپانیای جێبه‌جێكار و نوێنه‌ری هاووڵاتیانی به‌شداربووی پرۆژه‌كه‌ له‌ دیوانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كۆبونه‌وه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نه‌بونی خزمه‌تگوزارییه‌كانی پرۆژه‌ی (هه‌واری زانكۆ) ئه‌نجامدرا كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ (1224)یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون و بۆ فه‌رمانبه‌رانی زانكۆی سلێمانی له‌ ناوچه‌ی قوله‌ره‌یسی دروستكراوه‌.

ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند: ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر داوای به‌شداربوانی پرۆژه‌كه‌ بووه‌ و مه‌به‌ستمانه‌ كێشه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی به‌ زوترین كات له‌ یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون سودمه‌ند بن.

دوای گفتوگۆی زۆر و رێگه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌سه‌ر زۆربه‌ی بابه‌ته‌كان گه‌یشتنه‌ چاره‌سه‌ر و له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگی داهاتوودا به‌شداربوانی پرۆژه‌كه‌ ده‌توانن تێیدا نیشته‌جێ‌ بن.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ بڕیاردرا:
1- كێشه‌ی گه‌یاندنی ئاو چاره‌سه‌ر كرا، به‌جۆرێك كۆمپانیای جێبه‌جێكار عه‌مبارێكی ئاو دروستبكات و له‌رێگه‌ی ته‌نكه‌ره‌وه‌ ئاوی بۆبهێنێت و بیگه‌یه‌نێت به‌ یه‌یه‌كانی نیشته‌جێبوون، ئاویش له‌لایه‌ن به‌رێوبه‌رایه‌تی ئاوی سلێمانییه‌وه‌ دابین بكرێت.
2- كێشه‌ی كاره‌بای پرۆژه‌كه‌ به‌جۆرێك چاره‌سه‌ر كرا هه‌تا ئه‌و كاته‌ی كۆمپانیای جێبه‌جێكار ویستگه‌یه‌كی گۆرینی ڤۆڵتییه‌ی كاره‌با داده‌نێت، له‌رێگه‌ی مۆلیده‌وه‌ كاره‌با بدات به‌ دانیشتوانی پرۆژه‌كه‌.
3- ئاوه‌رۆی پرۆژه‌كه‌ش له‌ناو پرۆژه‌كه‌دا ته‌واو بووه‌ و به‌ ئاوه‌رۆی سه‌ره‌كییه‌وه‌ ده‌به‌سترێته‌وه‌.
4- رێگاوبانی پرۆژه‌كه‌یش له‌لایه‌ن شاره‌وانی سلێمانییه‌وه‌ جێبه‌جێده‌كرێت.

بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و ته‌واوكارییانه‌ی پرۆژه‌كه‌ش لیژنه‌ی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان چاودێری وردی پرۆژه‌كه‌ ده‌كات.


PUKmedia راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket