riklam

زانكۆی سلێمانی یادی رۆژی جیهانی زمانی دایك ده‌كاته‌وه‌

کوردستان 05:56 PM - 2020-02-23
.

.

له‌ ژێر ناوی "زمانی كوردی له‌ نێوان هزری نه‌ته‌وه‌یی و لۆژیكی زانستیدا"بۆ به‌رز ڕاگرتنی یادی ڕۆژی جیهانی زمانی دایك، زانكۆی سلێمانی چه‌ند پانیڵ و سیمنارێك ڕێكده‌خات.

دكتۆر ژینۆ عه‌بدولڵا له‌ لیژنه‌ی ڕۆشنبیری كۆلێژی زمان له‌ زانكۆی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، به‌شی كوردی به‌ هاوكاری لیژنه‌ی ڕۆشنبیری كۆلێژی زمان و هه‌ردوو به‌شی (ئینگلیزی و وه‌رگێڕان)ی كۆلێژی زمان له‌ زانكۆی سلێمانی، یادی ڕۆژی زمانی دایك (زمانی كوردی)، به‌ چه‌ند چالاكییه‌كی زانستی و كلتوری به‌رز ده‌نرخێنێت. له‌ ڕۆژی 24/2/2020 سه‌عات 10ی سه‌رله‌ به‌یانی له‌ هۆڵی پ.د.عيزه‌دین مسته‌فا ڕه‌سول.

هاوكات ده‌رباره‌ی ناوه‌ڕۆكی  سیمناره‌كان، دكتۆر ژینۆ عه‌بدولڵا باسی له‌وه‌كرد، "ڕه‌سه‌نایه‌تی زاره‌كانی زمانی كوردی" ناونیشانێكی سیمناری پ.د.فه‌ریدون عه‌بدول به‌رزنجی یه‌، پ.ی.د.كاروان عومه‌ر قادر سه‌رۆكی به‌شی زمانی كوردیش سیمناره‌كه‌ی به‌ناونیشانی "زمانی دایك وگرفته‌كانی به‌كاربردنی" وپ.ی.د.ئازاد حه‌سه‌ن فه‌تاح-یش سیمناره‌كه‌ی به‌ناونیشانی" مردنی زمان"ه‌، " زمانی كوردی له‌ نێوان سیاسه‌تی زمانی و پلانی زمانیدا" ناونیشانی سیمناری پ.ی.د.شاخه‌وان جه‌لال حاجی فه‌ره‌جه‌ و كوتاسیمناریش له‌ لایه‌ن دكتۆر توانا سه‌عدی به‌ ناوی" توێژینه‌وه‌ له‌سه‌ر زمانی كوردی له‌ ڕۆژئاوا"ده‌ بێت و هاتن بۆ هه‌موانه‌.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket