riklam

ئاسایشی سلێمانی به‌پاره‌ی ساخته‌وه‌ دوو كه‌س ده‌ستگیرده‌كات

ئابوری 11:57 AM - 2018-10-18
.

.

له‌درێژه‌ی كارو چالاكیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی , به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتن و بنبڕكردن و سپی كردنه‌وه‌ی هه‌موو جۆره‌ دراوێك و نه‌هێشتنی خستنه‌ بازاڕ و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی هاووڵاتیان و داڕماندنی ئابووری هه‌رێمه‌كه‌مان, هێزه‌كانی ئاسایش توانیان ڕۆژی  17/10/2018 له‌ ناو شاری  سلێمانیدا دوو كه‌س ده‌ستگیر بكه‌ن به‌ناوه‌كانی ( أ, ك , أ) كه‌ به‌ڕه‌گه‌ز خه‌ڵكی وڵاتی كامیرۆنه‌و له‌دایكبوی ساڵی ( 1977 ) ,   ئه‌وی  تریان  ناوی ( ب , ل ,غ) خه‌ڵكی شاری سلێمانیه‌ له‌دایكبوی ساڵی ( 1977 ),  ویستویانه‌ بڕێكی زۆر له‌كاغه‌زی ڕه‌ش سپی بكه‌نه‌وه‌ به‌ جۆری دراوی  ( 100 ) دۆلاری ئه‌مریكی و (500) یۆرۆی ئه‌وروپی,پێش هه‌ڵخه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و خستنه‌ ناوبازاڕه‌وه‌  ده‌ستگیركران و ده‌ستگیرا به‌سه‌ر كه‌ره‌سته‌و كه‌لوپه‌ل و كاغه‌زه‌ڕه‌شه‌ ساخته‌كاندا به‌پێی مادده‌ی ( 456 یاسای سزادانی عیراقی  )  و كه‌سه‌كان ڕوبه‌ڕوی یاسا كرانه‌وه‌ .

ئاسایشی سلێمانی داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كات كه‌ چاوكراوه‌بن له‌مامه‌ڵه‌كردن به‌ دراوه‌كانه‌وه‌ و له‌كاتی بونی هه‌رگومانێك لایه‌نه‌ پیه‌وه‌ندیداره‌كانی لێ ئاگاداربكه‌نه‌وه‌ .


PUKmedia راگه‌یاندنی ئاسایشی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket