riklam

تۆڵه‌ی شه‌هیدانی خانه‌قین ده‌كرێته‌وه‌

کوردستان 02:53 PM - 2018-09-24
.

.

دوای شه‌هیدكردنی چه‌ندین هاووڵاتی كه‌ دواهه‌مینیان چوار گه‌نجی خه‌ڵكی گوندێكی شاری خانه‌قین بوون، كه‌ دوانیان پێشمه‌رگه‌بوون، له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاریه‌كانی ئاسایشی سلێمانی و گه‌رمیان تۆڵه‌یان له‌گروپی تیرۆرستی داعش ده‌كرێته‌وه‌.

شێركۆ میروه‌یس ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌میدیاكاندا هه‌واڵێك بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، كه‌ راستیه‌كان پێچه‌وانه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ن، ئه‌و چالاكیه‌یی كه‌ دژ به‌تیرۆرستانی داعش له‌خۆرئاوای خانه‌قین ئه‌نجامدراوه‌، وه‌ك خۆی زانیاریه‌كانی نه‌خراوه‌ته‌ڕوو.

وتیشی: راستی هه‌واڵه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌، شه‌وی رابردوو 24/23-9- 2018 دوای ئه‌وه‌ی  هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانی و گه‌رمیان، به‌دواداچوونیان به‌ جموجوڵه‌كانی داعش كرد له‌سنوری خانه‌قین، كه‌چه‌ندین تاوانیان ئه‌نجامدابوو، كه‌ دواهه‌مینیان شه‌هیدكردنی چوار هاووڵاتی خه‌ڵكی گوندی " یوسف به‌گ" بوون، كه‌به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه‌ شه‌هیدكران،له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ستیان كه‌وت و هه‌ڵچینینی شوێن پێ و هه‌نگاوه‌ نه‌گریسه‌كانیان،  له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سنوره‌كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی عیراقه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌برێت، هه‌ماهه‌نگی پێویست  له‌گه‌ڵ دژه‌ تیرۆری عیراق كراو  شوێنی ئه‌و تیرۆرستانه‌ ئاشكراكران.

رونیشكرده‌وه‌: دواتر له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و زانیاریانه‌ له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه‌ شه‌وی رابردوو،مۆڵگه‌كانیان بۆردومان كراوه‌.

میروه‌یس ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: به‌پێی زانیاریه‌كان، شه‌ش تیرۆرستی دیاری ئه‌و گروپه‌ له‌ئه‌نجامی ئه‌و بۆردومانه‌ كوژراون كه‌ ناوه‌كانیان ئه‌مانه‌ن"

- حه‌یده‌ر عه‌لی نه‌عمان ناسراوه‌ به‌ " حه‌یده‌ر زوبێعی" بڕیارده‌ری داعشه‌ له‌ولایه‌تی دیاله‌.

-  عابد عه‌لی ئه‌حمه‌د خه‌ڵكی ناحیه‌ی سه‌عدیه‌.

-عوبێد ئه‌حمه‌د حكومه‌" ئه‌بو هومام چه‌كدار له‌ به‌شی خالد بن وه‌لیید له‌دیاله‌.

- یوسف محه‌مه‌د عه‌بدوڵا: ئه‌بو عه‌لی كوردی" ئیداره‌ی به‌شی خالد بن وه‌لید له‌دیاله‌.

-ئه‌بو هوریره‌ ، ئامر سریه‌ی جه‌له‌ولا.

- ناسر عه‌بدوڵا.

ئه‌وه‌یشی ووت: لێره‌وه‌ پێویسته‌ ده‌ستخۆشی له‌هێزه‌كانی ئاسایش بكرێت كه‌ هه‌میشه‌ قه‌ڵغانی سه‌ركه‌وتن و پاراستنی سه‌رو ماڵی هاووڵاتیان بوون، له‌هه‌مان كاتیشدا سه‌ری رێزو نه‌وازش بۆ شه‌هیدان داده‌نوێنێن به‌هیواین رۆحی بێگه‌ردیان له‌به‌هه‌شتی به‌ریندا بن.

PUKmedia  سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket