riklam

مافیاكان رێگای به‌عقوبه‌_خانه‌قین كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن

عیراق 02:01 PM - 2018-09-13
.

.

مافیاكان به‌هۆی رێگیریه‌وه‌ ئه‌و شۆفێری بارهه‌ڵگرانه‌ی هاتووچۆی رێگای خانه‌قین_به‌عقوبه‌ ده‌كه‌ن بێزار ده‌كه‌ن و ناچاریان ده‌كه‌ن سه‌رانه‌ بده‌ن.

له‌و باره‌یه‌وه‌ زاهید تاهر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله‌ له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: باند و مافیاكان شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كانی سه‌وزه‌ و میوه‌ ناچار ده‌كه‌ن سه‌رانه‌ بده‌ن له‌سه‌ر رێگای  خانه‌قین_به‌عقوبه‌ كه‌له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ده‌ڕۆن و ئه‌و بارانه‌ به‌ره‌و خانه‌قین ده‌گوازرنه‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه‌ ئه‌و باند و عه‌سابانه‌ له‌دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌ركه‌وتون.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله‌ داواشی له‌ حكومه‌تی عیراق و هێزه‌ چه‌كداره‌كان كرد كه‌به‌زوترین كات روبه‌روی ئه‌و كارانه‌ ببنه‌وه‌و رێگری لێبكه‌ن، 

PUKmedia تایبه‌ت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket