riklam

یەكێتی زانایان: لێكخوێندنی ناتەندروست كۆمەڵگەیەكی ناتەبا بەرهەم دەهێنێت

kurdistani 02:29 PM - 2013-06-20
یەكێتی زانایان پەیامێك ئاڕاستەی لایەنەكان‌و هاوڵاتیان دەكات

یەكێتی زانایان پەیامێك ئاڕاستەی لایەنەكان‌و هاوڵاتیان دەكات

لەراگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ PUKmedia ناردووە، یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی، داوا لە لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان دەكات گیانی برایەتی‌و بەهێزكردنی رۆحی خۆشەویستی‌و پێكەوەژیان قوڵبكەنەوە.
دەقی راگەیەنراوەكە:

یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان داوا لە وتاربێژانی مزگەوتەكانی كوردستان دەكات، لەم رۆژانەی داهاتوو، بەتایبەتی وتاری رۆژی هەینی داهاتوو، زیاتر تەئكید لەسەر پاراستنی برایەتی‌و تەبایی‌و خۆشەویستی بكەن‌و، رێنمایی هاوڵاتیان بكەن، بۆ ئەوەی ئەم ململانێ‌ سیاسیەی ئەمڕۆ لە كوردستان هەیە كاریگەری بەسەر رۆحی برایەتی‌و خۆشەویستی‌و تەبایی نێوانیان نەبێت، چونكە لایەنە سیاسیەكان چۆن كاری خۆیان بكەن‌و، بیانەوێت باڵانسی سیاسی خۆیان بەرز بكەنەوە، ئەوە هەر لایەنە‌و كاری خۆیەتی، بەڵام ئێمەی هاوڵاتیانی كوردستان دەبێت‌ وریا بین، ئەم جۆرە ململانێیە كاریگەری بەسەر تاكی كوردەوە نەبێت‌و، بەرەو ئاقاری رقلێكبوونەوە‌و یەكتر نەخوێندنەوە‌و دابەشبوونمان نەبات، خاڵی هاوبەشی نێوانمان زۆر لەوە گەورەترن لەسەر ململانێیەكی سیاسی، كێشە لەناومان بێتە ئاراوە.

لە راگەیەنراوەكەدا، هاتووە: هاوڵاتیانی كوردستان هەرچەندە ململانێی سیاسی هەبێت، بەڵام لە كۆتاییدا هەموومان (مرۆڤین، كوردین، موسڵمانین)، هەموومان لە یەكێك لەم خاڵە هاوبەشانە یەكتری دەگرینەوە، بۆیە پاراستنی گیانی برایەتی‌و بەهێزكردنی رۆحی خۆشەویستی‌و پێكەوەژیان‌و یەكترقبوڵكردن دەبێت‌ لە سەرووی هەر ململانێیەكەوە بێت.

لەكۆتایشیدا، داوای لە لایەنە سیاسییەكان كردووە لێدوان‌و كار‌و چالاكیەكانیان بەرەو گیانی یەكتر خوێندنەوە‌و رێزلێكگرتن‌و پێكەوەژیان ببەن‌و، هەوڵبدەن ململانێكان بەرەو كوێرەرێگا‌و یەكتر شكاندنەوە نەبەن، چونكە حاڵەتی لێكخوێندنی ناتەندروست كۆمەڵگەیەكی ناتەبا‌و ناتەندروست بەرهەم دەهێنێت.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket