riklam

تكریت.. دوو چه‌كداری سه‌حوه‌ ده‌كوژرێن

kurdistani 02:23 PM - 2013-06-20
هێزه‌كانی سه‌حوه‌ ده‌كرێنه‌ ئامانجی تیرۆریستان

هێزه‌كانی سه‌حوه‌ ده‌كرێنه‌ ئامانجی تیرۆریستان

له‌ئه‌نجامی په‌لامارێكی تیرۆریستی بۆسه‌ر خاڵێكی پشنینی هێزه‌كانی سه‌حوه‌ له‌باكووری تكریت، دوو چه‌كدار كوژران و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بوو.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی له‌ناوچه‌كه‌، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 20-6، چه‌ند چه‌كدارێكی تیرۆریست له‌ گه‌ڕه‌كێكی شارۆچكه‌ی بێجی سه‌ر به‌شاری تكریت، په‌لاماری خاڵێكی پشكنینی هێزه‌كانی سه‌حوه‌-یان داوه‌و له‌ئه‌نجامی ئه‌و په‌لاماره‌شدا دوو چه‌كداری سه‌حوه‌ كوژران و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بوو.
سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دوابه‌دوای په‌لاماره‌كه‌، تیرۆریستان به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عیراق ته‌رمی سێ هاووڵاتییان له‌ گوندێكی سه‌ربه‌ قه‌زای شه‌رگات-ی باكووری تكریت دۆزییه‌وه‌، كه‌ پێشتر له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه‌ رفێندرابوون.

PUKmedia هونه‌ر مه‌نسوڕ - تكریت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket