riklam

داواكارن هێنانی ماسی قه‌ده‌غه‌ بكرێت

kurdistani 12:42 PM - 2013-06-20
له‌ هه‌وڵی هه‌رزان كردنی نرخی ماسیدان

له‌ هه‌وڵی هه‌رزان كردنی نرخی ماسیدان

له‌كاتی دابه‌شكردنی په‌نجه‌ ماسی له‌ سنوری قه‌زای دوكاندا، به‌سه‌ر خاوه‌ن پڕۆژه‌كانی ئه‌و سنوره‌، خاوه‌ن پڕۆژه‌كان داواكاربوون كه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگی زیاتر بدات به‌ پڕۆژه‌كانیان.

 هیدایه‌ت ئه‌حمه‌د شه‌ریف خاوه‌نی پڕۆژه‌ی به‌رهه‌م هێنای ماسی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: نرخی په‌نجه‌  ماسیه‌كه‌ هه‌رزانه‌ جونكه‌ بۆ هه‌ر په‌نجه‌ ماسیه‌ك 50 دیناره‌، به‌ڵام داواكارین له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، خۆراكی ماسیمان بۆ زیاد بكات و له‌كاتی پێگه‌یشتی ماسی خۆماڵی، هێنای ماسی قه‌ده‌غه‌ بكرێت تا سود له‌ به‌رهه‌مه‌كانمان ببینین و، گرنگی زیاتر بدات به‌م پرۆژانه‌و له‌ ئێستادا ماسی به‌ خۆراكێكی سه‌ره‌كی داده‌نرێت.

توانا ئیسماعیل لێپرسراوی هۆبه‌ی سامانی ماسی، له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی گشتی سلێمانی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ساڵانه‌ له‌م وه‌رزه‌دا ده‌ست ده‌كه‌ین به‌ دابه‌شكردنی په‌نجه‌ ماسی به‌سه‌ر خاوه‌ن پڕۆژه‌كان ئه‌وانه‌ی مۆڵه‌تیان هه‌یه‌، دوای ئه‌وانیش بێ مۆڵه‌ته‌كانیش ده‌گرێته‌وه‌و هاوكاریان ده‌كه‌ین.


وتیشی: ئه‌له‌فی ماسیش چه‌ند له‌ تواناماندابێت دابه‌شی ده‌كه‌ین به‌سه‌ر خاوه‌ن پڕۆژه‌كان، ساڵانه‌ش بڕی یه‌ك هه‌زارو 500 ته‌ن ماسی، له‌ سنوری پارێزگای سلێمانی به‌كار ده‌هێنرێت، له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه‌، ته‌نها له‌ پارێزگای سلێمانی، له‌ دوكان و بازیان و به‌كره‌جۆ، په‌نجه‌  ماسی به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، ساڵانه‌ش 700 هه‌زار په‌نجه‌ ماسی به‌رهه‌م دێت، دابه‌ش ده‌كرێت به‌سه‌ر پڕۆژه‌كاندا، هه‌روه‌ها ئه‌و رێژه‌یه‌ زیادو كه‌م ده‌كات، به‌رده‌وامیش له‌ هه‌وڵی هه‌رزان كردنی نرخی ماسیداین به‌پێی پلانی زیاتركردنی پڕۆژه‌كان و دابین كردنی پێداویستیه‌كانیان.


PUKmedia  شاڵاو ئه‌حمه‌د / دوكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket