riklam

بایكۆتی كۆبوونەوەكان لایەنەكان دوردەخاتەوە لەسازان

kurdistani 07:17 PM - 2013-06-19
حزبەكان: پەرۆشی گەیشتنین بەسازان

حزبەكان: پەرۆشی گەیشتنین بەسازان

بە بەشداری سەرجەم لایەنەكان جگە لە لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆن، ئەمڕۆ 2013/6/19، سەرۆكایەتی پەرلەمان لەگەڵ حزب‌و لایەنەكان كۆبووەوە.

تارق جەوهەر راوێژكاری راگەیاندنی سەرۆكایەتی  پەرلەمانی كوردستان بە PUKmedia ی راگەیاند: لەسەرەتای ئەو دانیشتنەدا سەرۆكی پەرلەمان، بە بایەخەوە باسی لە ئەهمیەتی قۆناغەكە كرد كە گەلەكەمان‌و ئەزموونەكە پێیدا تێدەپەڕێت، هەروەها باسی لەو هەلومەرجەش كرد كە لەدوای گەیشتنی نامەكەی سەرۆكی هەرێم سەبارەت بە پڕۆژەی دەستور كە هاتووەتە پێشوە.

لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی سەرۆكایەتی پەرلەمان‌و حزب‌و لایەنە سیاسیەكان، سەرۆكی پەرلەمان، راشیگەیاند: پێویستە لایەنەكان سود لەو دەرفەتە وەربگرن كە هاتووەتە پێشەوە بۆ گەیشتن بە سازان، هەروەها گەیشتن بە كۆدەنگی لەسەر ئەو خاڵانەی كە بۆچوونی جیواز هەرڵدەگرێت.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆكی پەرلەمان، رایگەیاند: خوازیارین كە لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆنیش بایكۆتی كۆبوونەوەكەیان نەكردایەو بەشداری كۆبوونەوەكە بوونایە، بۆ ئەوەی تێڕوانین‌و بۆچوونەكانی خۆیان بخەنەروو، چونكە گەیشتن بە سازان بەوە دەبێت هەموو لایەنەكان بەشداری لە كۆبوونەوەكان بكەن‌و راشكاوانە بۆچوون‌و تێڕوانینەكانی خۆیان لەگەلچ یەك بخەنەڕوو.

تارق جەوهەر، وتیشی: ئەگەر هەر لایەك لە لایەنەكان بایكۆتی كۆبوونەوەكان بكەن ئەوا، دوركەوتنەوە دەبێت لە سازان.

راشیگەیاند:  هەر لەكۆبوونەوەكەدا دەرگای گفتوگۆ كرایەوە لەبەردەم سەرجەم لایەنەكان كە تێڕوانین‌و رەخنەو پێشنیارەكانی خۆیان لەمەڕ پڕۆژەی دەستوری هەرێمی كوردستان‌و ناوەڕۆكی نامەكەی سەرۆكی هەرێم بخەنەڕوو، لایەنەكانیش لای خۆیانەوە دەست خۆشیان لە هەنگاوەكانی سەرۆكایەتی پەرلەمان كرد كەلە چەند رۆژی رابردوو ناویەتی بۆ مامەڵەكردنی جدی لەگەڵ ناوەڕۆكی نامەكەی سەرۆكی هەرێم، هەروەها ناوەڕۆكی نامەكەی سەرۆكی هەرێم-یان بە هەنگاوێكی ئیجابی‌و بایەخدار وەسفكرد لەم قۆناغەدا.

روونیشیكردەوە: لەكۆبوونەكەدا حزبەكان نیگەرانی خۆیان دەربڕی لە بایكۆتكردنی كۆبوونەوەكە، بۆ ئەوەی هەمووان پێكەوە بتوانن بۆچوونەكان لێك نزیك بكەنەوەو دواجاریش كۆدەنگیەك لەسەر ئەو خاڵانە دروست بكەن كە جێی بۆچوونی جیاوازو ناكۆكی لایەنەكان بووە.

راوێژكاری راگەیاندنی سەرۆكایەتی پەرلەمان، وتیشی: بڕیاریشە رۆژی یەك شەممەی داهاتوو سەرۆكایەتی پەرلەمان لەگەڵ لیژنەی نوسینەوەی پڕۆژەی دەستور  بۆ تاوتوێكردنی ناوەڕۆكی نامەكەی سەرۆكی هەرێم‌و وەڵامی لایەنەكان بۆ سەرۆكی هەرێم كۆببێتەوە.

PUKmedia تایبەت

416191962013_Image_3.jpg

 

2416191962013_Image_1.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket