riklam

سزای 85 ساڵ زیندانی بۆ شه‌ش ئه‌ندامی به‌ده‌په‌ ده‌رده‌چێت

kurdistani 06:40 PM - 2013-06-19
سزاكه‌یان 85 ساڵ و 324 رۆژه‌

سزاكه‌یان 85 ساڵ و 324 رۆژه‌

دادگای سزای قورسی ئيزمیری توركیا سزای زیندانی 85 ساڵ و 324 رۆژ زیندانی به‌ شه‌ش ئه‌ندام و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ده‌په‌ ده‌ركرد.

له‌ ده‌یه‌مین دادگای سزای قورسی ئیزمیر بۆ شه‌ش ئه‌ندام و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ده‌په‌ له‌مانیسا سزای زیندانی 85 ساڵ و 324 رۆژیان به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.

فورات نیوز بڵاویكرده‌وه‌ ئه‌و سزایه‌ی شه‌ش ئه‌ندام و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ده‌په‌ له‌مانیسا به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی له‌ 11ی نیسانی 2011 دا له‌وشاره‌ بێ مۆڵه‌ت "چادری چاره‌سه‌ری دیموكراتیك"یان داناوه‌و له‌ده‌ستتێوه‌ردانی پۆلیس له‌به‌رامبه‌ر شه‌ڕوپێكدادانه‌كانی پۆلیس به‌شداریان كردوه‌، دۆسیه‌یه‌ك كرابویه‌وه‌، ئه‌و دانیشتنه‌ی بڕیاری دادگا له‌ ده‌یه‌مین دادگای سزای قورسی ئیزمیر به‌سه‌ریاندا سه‌پێندراوه‌.

هه‌ر به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ دیوانی دادگا له‌كۆتای دانیشتنه‌كه‌یدا بۆ هه‌ریه‌كه‌ له‌به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌ده‌په‌ له‌مانیسا به‌ناوه‌كانی جه‌لال یه‌ڵمازو یه‌ڵماز شه‌كه‌رلی 13 ساڵ و 54 رۆژ سزا، هه‌روه‌ها بۆ سه‌رۆكی به‌ده‌په‌ له‌ناوچه‌ی ناوه‌ندی مانیسا به‌ناوی موراد بیچجی 13 ساڵ و  54 رۆژ سزای زیندان، بۆ موراد چه‌لیك ئه‌ندامی ئه‌ندامی به‌ده‌په‌ 13ساڵ و 54 رۆژ، عه‌بدولڵا تۆپچوو نه‌هات تۆپلو بۆ هه‌ریه‌كه‌یان 15 ساڵ و 54 رۆژ سزای زیندانیان له‌لایه‌ن دادگای ئیزمیره‌وه‌ به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket