riklam

‌چوارینەكانی باباتاهیر بەزمانی كوردی بڵاوكرایەوە

kurdistani 03:44 PM - 2013-06-19
بە تیراژی 2000  نوسخە لە چاپ دراوە

بە تیراژی 2000 نوسخە لە چاپ دراوە

كتێبی چوارینەكانی بابا تاهیر هەمەدانی وەر‌گێڕدراوی  رەحیم لوقمانی لەلایەن ناوەندی چاپ‌و بڵاوكردنەوەی زانكۆی كوردستان لەشاری سنە رەوانەی بازاڕی كتێب كرا.

رەحیم لوقمانی بە ئامانجی وەرگێڕانێكی بێ‌ هەڵە، چەندین نوسخەی چاپیی‌و هەروەها یەك نوسخەی دەستنووسی كۆنی لە شێعرەكانی بابا تاهیر كۆكردووەتەوەو كاری لەسەر كردوون.

بابا تاهیر هەمەدانی لە سەردەمی پاشایەتی سەلجووقییەكانی ئێران ژیانی بەسەر بردووەو لێكچوونێكی زۆر لە نێوان زمانی شیعریی ئەم شاعێرە بەناوبانگەو زمانی شیعریی‌ زاراوەی هەورامی بەدی دەكرێت.

كتێبی چوارینەكانی بابا تاهیر هەمەدانی بە تیراژی 2000  نوسخە لە چاپ دراوە.

رەحیم لوقمانی، لەدایكبووی شاری سەقزەو تائێستا چەند كتێبی دیكەی وەك (زامستان)، (فاشیزم چیە؟) رەوانەی بازاڕی كتێب كردووە.

PUKmedia نوسینگەی مەكتەب لەتاران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket