riklam

سلێمانی.. 700 ملیار دینار بۆ دروستكردنی تۆنێل و پرد تەرخاندەكرێت

kurdistani 03:32 PM - 2013-06-19
كۆمپانیا بیانییەكان پڕۆژەكان ئەنجامدەدەن

كۆمپانیا بیانییەكان پڕۆژەكان ئەنجامدەدەن

بەمەبەستی دروستكردنی تۆنیل و پرد و رێگاوبان لەسنوری پارێزگای سلێمانی، وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە لەسەر بودجەی وەبەرهێنان بڕی 700 ملیار دینار تەرخاندەكات.

توانا كەمال بەڕێوەبەری گشتی رێگاوبان سلێمانی لەوبارەیەوە بە PUKmedia ی راگەیاند: لەسەر بودجەی وەبەرهێنان بڕی 65 ملیار دینار تەرخانكراوە بۆ بواری رێگاوبان و 287 ملیاریش لەسەر بودجەی وەزارەت بۆ دروستكردنی تونێلی سەید سادق - پێنجوێن تەرخانكراوە، كە لە ئەمساڵدا دەچێتە قۆناغی جێبەجێكردنەوە.

ناوبراوا ئاماژەی بەوەشدا كە بڕی 70 ملیار دیناریش بۆ جێبەجێكردن و نوێكردنەوەی سایدی یەكەم و دووەمی كەلار - كفری تەرخانكراوە، بڕی 40 ملیاری دیكەش بۆ چاككردنی رێگەی دەربەندی رانیە - ژاراوە و دروستكردنی تۆنێلێكی دەستكرد تەرخانكراوە، هەروەها بڕی 12 ملیار دینار بۆ جێبەجێكردنی پردی دەربەندی رانیە و گۆڕینی پردەكە بۆ پردی كۆنكرێتی ئاسایی تەرخانكراوە.

بەڕێوەبەری گشتی رێگاوبان سلێمانی ئاشكراشیكرد هەر لە ئەمساڵدا بڕی 12 ملیار دیناری تر بۆ دووسایدكردنی رێگەی نێوان باشماخ - پێنجوین تەرخانكراوە، ئەگەری ئەوەش هەیە ئەو بودجەیە زیاتر بكرێت، هەروەها بڕی 160 ملیار دیناری دیكە بۆ تەواوكردنی قۆناغی دووەم و سێیەمی دووسایدكردنی رێگەی نێوان دەربەندیخان - كەلار تەرخانكراوە، بڕی پێنج ملیار دیناریش بۆ بواری چاكسازی رێگەكانی سنوری سلێمانی تەرخانكراوە.

سەبارەت بە گرێبەستەكانیان بۆ دیزاینكردنی تۆنێل و رێگە سەرەكییەكان، توانا كەمال وتی: بەهۆی كەمئەزموونی لەبواری دروستكردنی تۆنیل لە كوردستاندا، بەرێوەبەرایی رێگاوبان لەڕێگەی كۆمپانیای بیانییەكانەوە ئەو كارە ئەنجامدەدات.

وتیشی: لەئێستاشدا تێمیك لە ئەندازیارانی هەنگاریا كاری تۆنێلەكانیان گرتۆتەئەستۆ و لەرشووی ئەندازەو یاسایەوە، بۆ رێگە نوێیەكانیش كۆمپانیای بیانیمان هێناوە بۆئەوەی بەباشترین شێوە پڕۆژەكان جێبەجێ بكرێن.



PUKmedia هەردی ئەبوبەكر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket