وته‌بێژێك به ناوی راگه‌یاندنی ی.ن.ك ـه‌وه روونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌دات
kurdistani 09:00 PM - 2013-06-18یه‌كێتی له به‌رامبه‌ر مهسهلهكاندا به‌رپرسیارێتی خۆی تێ ئه‌گا
پاش ئه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ئاوێنه وتارێك و له رۆژنامه‌ی هاوڵاتی راپۆرته‌هه‌واڵێك بڵاوكرانه‌وه، وته‌بێژێك به ناوی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه له‌ڕێگه‌ی PUKmedia وه روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
وته‌بێژێك به ناوی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه‌ی دا:
له ژماره‌ی (381)ی هه‌فته‌نامه‌ی ئاوێنه (رۆژی 11/6/2013) وتارێك به ناونیشانی ((رێككه‌وتننامه وا نابێ هه‌ڤاڵان)) به قه‌ڵه‌می (چاودێرێك) و له ژماره‌ی (1078)ی رۆژنامه‌ی هاوڵاتیش (رۆژی 17/6/2013) راپۆرته هه‌واڵێكی به ناوی ((هاوڵاتی پوخته‌ی راپۆرتێكی نهێنی ناوخۆیی یه‌كێتی بڵاوده‌كاته‌وه)) بڵاوكراوه‌ته‌وه.
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره نووسین و راپۆرتانه له كه‌ش وهه‌وای ئێستای كوردستاندا، كه له لایێكه‌وه به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنی دیموكراتیانه ئه‌چین و له‌لایێكی تره‌وه هه‌وڵه‌كان بۆ سازانی نیشتمانی سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی ده‌ستوور و هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ستن پێیه‌وه ده‌ستیپێكردووه، بۆیه پێمان وایه نووسین و بابه‌تی له‌وجۆره به قازانجی ئه‌م كه‌ش و هه‌وا تازه‌یه نیه كه بارودۆخه‌كه پێویستیه‌تی چونكه دواجار زیان به دیالۆگی هێمنانه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان ئه‌گه‌یه‌نێ كه‌بۆ تێپه‌ڕاندنی بارودۆخی گرژی سیاسی دووسێ مانگی رابردوو پێویسته.
یه‌كێتی و پارتی هاوپه‌یمانی ستراتیژییان بۆ مه‌سه‌له نیشتمانییه گه‌وره‌كان و وه‌دیهێنانی سازانی نیشتمانی له‌سه‌ر ئامانجه ستراتیژی و پرسه نیشتمانییه‌كان كردووه و ئه‌و ئامانجانه‌ش له قازانجی كۆی پرۆسه‌ی سیاسیی و ئایندهی وڵاته‌كه‌مان بووه و ده‌بێت، هاوكات ئه‌وه‌ش ته‌ئكید ئه‌كه‌ینه‌وه كه یه‌كێتی له به‌رامبه‌ر مه‌سه‌له ستراتیژیی و په‌یوه‌ندییه كوردستانییه ستراتیژییه‌كاندا به‌رپرسیارێتی خۆی به باشی تێ ئه‌گاو به‌باشیش پێیانه‌وه پابه‌ند بووه‌و ئه‌بێ و وه‌ك مه‌سه‌له‌یه‌كی تاكتیكی و رۆژانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ناكا و مه‌ودا ستراتیژییه‌كانیان لهبهرچاوئهگرێ.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
پۆلیتەکنیکی سلێمانی پلاتفۆرمێک بۆ ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا دروستدەکات
08:23 PM - 2026-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: یەكێتی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێگەیەكی بەهێزی هەیە
05:37 PM - 2026-06-08 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال پێشمەرگەو تێکۆشەرێکی دێرین بەسەردەکاتەوە
04:31 PM - 2026-06-08 -
ڕفعەت عەبدوڵا: گرنگە گیانی برایەتی و پێکەوە ژیان قوڵبکەینەوە
03:22 PM - 2026-06-08
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
06:49 PM - 2026-06-08
سەرۆك بافڵ: هەوڵەكانی یەكێتی بۆ دوورخستنەوەی گرژییەكانە
03:12 PM - 2026-06-08
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
10:52 AM - 2026-06-08
مەکتەبی سیاسی: حاجی ئاسۆ لە رووداوێکی تەمومژاویدا شەهید کرا
09:20 AM - 2026-06-08
زۆرترین خوێنراو
-
جێگری سەرۆکی هەرێم پێشوازیی لە راوێژکاری سەربازیی بەریتانیا دەکات
کوردستان 01:42 PM - 2026-06-08 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:56 AM - 2026-06-08 -
سەرۆک بافڵ: داوای یەکێتی داوای خەڵکە
کوردستان 11:38 AM - 2026-06-08 -
گرژییەکانی نێوان ئیسڕائیل و ئێران دەستیپێکردەوە
جیهان 11:12 AM - 2026-06-08 -
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-06-08 -
ژمــــــارە 4
بیروڕا 10:50 AM - 2026-06-08 -
نرخى نەوت بەرزدەبێتەوە
جیهان 10:35 AM - 2026-06-08 -
نرخى زێڕ دادەبەزێت
کوردستان 09:47 AM - 2026-06-08







دابەزێنە

