riklam

كۆچبه‌رانی نایاسایی له‌كه‌ركوك ده‌گێڕدرێنه‌وه‌ بۆپارێزگاكانی خۆیان

kurdistani 08:39 PM - 2013-06-18
 4 ملیۆن دینار ده‌درێت به‌هه‌رخێزانێك بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ شاره‌كه‌ی خۆی

4 ملیۆن دینار ده‌درێت به‌هه‌رخێزانێك بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ شاره‌كه‌ی خۆی

به‌پێی بریارێكی لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای كه‌ركوك ئه‌و خێزانه‌ كۆچبه‌رانه‌ی به‌شێوه‌ی نایاسایی روویان له‌كه‌ركوك كردووه‌ ده‌نێردرێنه‌وه‌ بۆ شوێنی پێشووی خۆیان.


له‌و باره‌یه‌وه‌ ئه‌مڕۆ 18-6 وه‌فدێكی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كه‌ركوكی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه‌، له‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی بڕیاری ناردنه‌وه‌ی ئه‌و خێزانانه‌ كرا كه‌به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی روویان له‌كه‌ركوك كردووه‌.


له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌ییدا د.سه‌لام خه‌فاجی جێگری وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق رایگه‌یاند: سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ ئه‌وه‌یه‌ گوێ له‌ راوبۆچوونی كۆچبه‌ران بگرن و دواتریش بابه‌ته‌كه‌ له‌گه‌ڵ پارێزگاری كه‌ركوك تاوتوێ بكه‌ن كه‌بریاره‌كه‌ی ده‌ركردووه‌.


وتیشی: پارێزگاری كه‌ركوك خه‌مخۆری شاره‌كه‌یه‌ و هه‌ر بریارێك بدات بۆ خزمه‌تی كه‌ركوك ده‌یدات و ئێمه‌ وه‌ك وه‌زاره‌ت دژی راناوه‌ستین چونكه‌ ئه‌و له‌هه‌موو كه‌سێكی دیكه‌ زیاتر خه‌مخۆری هه‌یه‌ بۆ كه‌ركوك و بڕیاره‌كه‌شی بۆ خزمه‌تكردنی باری ئه‌منیه‌ له‌شاری كه‌ركوك.


سه‌ڵاح جاف جێگری به‌رێوه‌به‌ری كۆچ و كۆچبه‌رانی كه‌ركوك رایگه‌یاند: وه‌فده‌كه‌ی وه‌زاره‌ت پشتیوانی بڕیاره‌كه‌ی پارێزگاری كه‌ركوكیان كردوه‌ كه‌ده‌بێت ئه‌و خێزانه‌ كۆچبه‌رانه‌ی به‌شێوه‌ی نایاسایی هاتونه‌ته‌ كه‌ركوك بگه‌رێنه‌وه‌ بۆ ناوچه‌كانی خۆیان. جێگری به‌رێوه‌به‌ری  كۆچ و كۆچبه‌رانی كه‌ركوك راشیگه‌یاند به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی له‌به‌ر ده‌ستی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یاندایه‌ له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو هه‌شت هه‌زار خێزانی كۆچبه‌ر روویان له‌شاری كه‌ركوك كردوه‌ و له‌ماوه‌ی رابردوو دوو هه‌زار له‌و خێزانانه‌ بۆ پارێزگاكانی خۆیان گه‌راونه‌ته‌وه‌و له‌ئێستادا نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار خێزانی كۆچبه‌ر له‌كه‌ركوك ماوون.


وتیشی: وه‌زاره‌ته‌كه‌یان له‌مه‌وبه‌ر ملیۆنێك و پێنج سه‌د هه‌زار دیناری ده‌دایه‌ هه‌ر خێزانێك بگه‌رێته‌وه‌ بۆ ناوچه‌كه‌ی خۆی و له‌تازه‌ترین هه‌نگاودا وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ئه‌و بره‌ی زیاتر كردوه‌ و  هه‌ر خێزانێكی كۆچبه‌ر بگه‌رێته‌وه‌ بۆ پارێزگاكه‌ی به‌بری 4ملیۆن دینار هاوكاری ده‌كرێت.


PUKmedia كه‌ركوك - عومه‌ر غه‌ریب

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket