riklam

د.نه‌جمه‌ددین: دروستكردنی شورای كه‌ركوك راناگرین

kurdistani 07:13 PM - 2013-06-18
به‌ره‌ی توركمانی پشتگیری له‌ دروستكردنی شوراكه‌ ده‌كات

به‌ره‌ی توركمانی پشتگیری له‌ دروستكردنی شوراكه‌ ده‌كات

له‌كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی پارێزگای كه‌ركوكدا كه‌ ئه‌مڕۆ 18-6  به‌سه‌رۆكایه‌تی د.نه‌جمه‌ددین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك و سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگاكه‌ به‌رێوه‌چوو، دواین گۆڕانكارییه‌ ئه‌منیه‌كان له‌پارێزگای كه‌ركوك تاوتوێ كران.


له‌وته‌یه‌كیدا پارێزگاری كه‌ركوك رایگه‌یاند: وه‌ك ئیداره‌ی كه‌ركوك پێویستمان به‌هیچ كه‌سێك نییه‌ ده‌سه‌ڵاته‌كان بۆ كه‌ركوك دیاری بكات له‌رووی ئه‌منیه‌وه‌.
د.نه‌جمه‌ددین كه‌ریم ته‌ئكیدی كرد له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوون له‌جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی دروستكردنی شورایه‌ك به‌ده‌وری كه‌ركوكدا كرده‌وه‌ كه‌له‌به‌غداوه‌ هه‌وڵدراوه‌ رێگری بۆ پرۆژه‌كه‌ دروست بكرێت.


پارێزگاری كه‌ركوك رایگه‌یاند ئه‌و پرۆژه‌یه‌ بۆ هیچ مه‌به‌ستێك راناگرین و وتیشی: جێبه‌جێكردنی ئه‌و شورایه‌ هیچ ئامانجێكی سیاسیی له‌پشته‌وه‌ نییه‌ جگه‌ له‌هه‌وڵدان به‌ئامانجی باشكردنی بارودۆخی ئه‌منی كه‌ركوك و زامنكردنی ئاسایش و ئارامی بۆ دانیشتوانی شاره‌كه‌، به‌هه‌موو پێكهاته‌ و نه‌ته‌وه‌كانیه‌وه‌ و ئه‌و كاره‌ش له‌ده‌سه‌ڵاتی ئیداره‌ی كه‌ركوكدایه‌.

 

د.نه‌جمه‌ددین كه‌ریم وتیشی: بۆ داهاتووش ئه‌گه‌ر  قه‌زا و ناحیه‌كانیش بیانه‌وێت شورای له‌و جۆره‌ دروست بكه‌ن وه‌ك ئیداره‌ی كه‌ركوك دیراسه‌ی ده‌كه‌ین و بریاری پێویستی له‌سه‌ر ده‌ده‌ین چونكه‌ توندوتۆڵكردنی لایه‌نی ئه‌منی یه‌كێك له‌پێداویستییه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌مڕۆی عیراق پێك ده‌هێنێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه‌ له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌ییدا كه‌ ئه‌مڕۆ 18-6  له‌باره‌گای به‌ره‌ی توركمانی عیراق به‌رێوه‌چوو،ئه‌رشه‌د ساڵحی سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی عیراق ئیدانه‌ی تیرۆركردنی ئه‌ندازیارێكی توركمانی كرد كه‌به‌ر له‌چه‌ند رۆژێك له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه‌ له‌ناوچه‌یه‌كی باشووری رۆژئاوای كه‌ركوك رفێندرا و پاشان ته‌رمه‌كه‌ی له‌هه‌مان ناوچه‌ دۆزرایه‌وه‌.


ئه‌رشه‌د ساڵحی رایگه‌یاند له‌ماوه‌ی رابردووش چه‌ند مامۆستایه‌كی توركمان له‌هه‌مان ناوچه‌ تیرۆركران و ئه‌مرۆش ئه‌ندازیارێكی توركمانی كه‌ركوك له‌و ناوچه‌یه‌ تیرۆر ده‌كرێت له‌كاتێكدا ئه‌و ناوچه‌یه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی فیرقه‌ی 12ی سوپای عیراقدایه‌.
سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی عیراق راشیگه‌یاند ئه‌و كاره‌ به‌ئامانجكردنێكی ئاشكرای توركمانه‌ و داوایكرد پێكهاته‌ ره‌سه‌نه‌كانی كه‌ركوك هه‌ڵوێستیان له‌سه‌ر ئه‌و به‌ئامانجكردنه‌ هه‌بێت.


له‌كۆنگره‌كه‌دا ئه‌رشه‌د ساڵحی سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی عیراق پشتیوانی به‌ره‌ی توركمانی بۆ دروستكردنی شورایه‌ك به‌ده‌وری شاری كه‌ركوك ده‌ربڕی كه‌له‌لایه‌ن ئیداره‌ و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت.


PUKmedia كه‌ركوك - عومه‌ر غه‌ریب

3712191862013_ww.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket