riklam

پارەی دروستكردنی خانووی خۆكرد دراوەتە 83 واریسی ئەنفالكراوان

kurdistani 04:37 PM - 2013-06-18
پارەكە بەسێ قۆناغ دابەشدەكرێت

پارەكە بەسێ قۆناغ دابەشدەكرێت

بەڕێوەبەرایەتی كاروباری شەهیدان‌و ئەنفالكراوانی گەرمیان، لەمساڵدا بە بەدوو قۆناغ پارەی دروستكردنی خانووی خۆكردی بەخشیوەتە زیاتر لە 80 وارس‌و كەسوكاری ئەنفال لە سنورەكەدا.

هونەر عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری كاروباری شەهیدان‌و ئەنفالكراوانی گەرمیان  بە PUKmedia  ی راگەیاند: لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا، پارەی دروستكردنی خانووی خۆكردیان بەخشیوەتە 83 وارس‌و  كەسوكاری ئەنفالكراوانی سنورەكە، بەمەبەستی تەواوكردنی خانووەكانیان.

وتیشی: ئەو پارەیەی بەخشراوەتە وارسەكان، بەشێكیان وەكو قۆناغی یەكەم وەریان گرتووە كە پێنج هەزار دۆلارەو بەشێكی تریشیان وەكو قۆناغی دووەم كە 10 هەزار دۆلارە.

راشیگەیاند: ئەو پارەیە بە سێ قۆناغ دەبەخشرێتە وارسی ئەنفالكراوان كە قۆناغی یەكەم پێنج هەزار دۆلارەو، قۆناغەكانی دووەم‌و سێهەمیش 10 هەزار دۆلارو هەشت هەزار دۆلارە.

روونیشیكردەوە: لە ئێستادا زیاتر لە هەزار خانوو بەشێوەی خۆكرد لەلایەن كەسوكارو وارسی ئەنفالكراوانەوە لە سنوری گەرمیان لە قۆناغەكانی دروستكردندان.

PUKmedia سامان یاروەیس - كەلار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket