riklam

بۆ دروستكردنی كۆدەنگیەكی نیشتمانی لەسەر دەستور پەرلەمان‌و حزبەكان كۆدەبنەوە

kurdistani 04:31 PM - 2013-06-18
بۆ تاوتوێكردنی تێبینیەكانە

بۆ تاوتوێكردنی تێبینیەكانە

پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ 2013/6/18، سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بۆ دووەم جار لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆنەكانی پەرلەمان لەبارەی چۆنیەتی دانانی میكانیزمێك بۆ جێبەجێكردنی نامەكەی سەرۆكی هەرێم لەبارەی پڕۆژەی دەستوور كۆبوونەوە.

لەكۆبوونەوەكەدا، د.ئەرسەلان بایز سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان جارێكی تر دووپاتی هه‌ستیاریی قۆناغەكەی كردەوەو، رایگەیاند: "ناوچەكە بە گۆڕانكاری گەورە تێپەڕدەبێت‌و داوای كرد هەمووان بەئاراستەی سازان‌و كۆدەنگی كاربكەن.

پاشان سەرۆك فراكسیۆنەكان راو تێبینیەكانی خۆیان لەبارەی شێوازی مامەلەكردن لەگەڵ پرسەكەو پێشنیارو ئالیەت‌و میكانیزمی جێبەجێكردنی ناوەڕۆكی نامەكەیان خستەڕوو.

دواتر سەرۆكایەتی پەرلەمان لەبەر رۆشنایی هەردوو كۆبوونەوەكە بڕیاریدا لەگەڵ هەموو حزبە كوردستانیەكان دابنیشت بۆ تاووتوێكردنی وەڵام‌و تێبینی حزبەكان لەبارەی پرۆژەی دەستووری هەرێم، بۆ ئەم مەبستەش سەرۆكی پەرلەمان نامەیەكی ئاڕاستەی سەرجەم ئەو حزب‌و لایەنە سیاسیانە كردووەو تیایدا داوای لێكردون نوێنەریان دەستنیشان بكەن بۆ ئەو كۆبوونەوەیە كە بڕیارە سبەینێ سەعات 4 ی ئێوارە لەتەلاری پەرلەمان بەڕێوەبچێت، ئەویش  بەمەبەستی دروستكردنی كۆدەنگیەكی نیشتمانی لەسەر پرۆژەی دەستوور.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket