كۆمسیۆن: بڕيارێكی تایبەت بۆ لێكۆڵینەوە لەهۆكاری زیادبوونی رێژەی دانیشتووان دەرچووە
kurdistani 02:56 PM - 2013-06-18
تائێستا كەس خۆی بۆ پۆستی سەرۆكایەتی هەرێم كاندید نەكردووە
كۆمسیۆن: تائێستا كەس خۆی بۆ پۆستی سەرۆكایەتی هەرێم كاندید نەكردووە
ئەمڕۆ 18-6 لە هۆڵی ئوتێل چوارچرا لە شاری هەولێر، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ قەوارە سیاسییەكاندا كۆبووەوە.
سەرەتا سەرۆكی كۆمسیۆن باسی لە كاتی هەمو وردبینییەكان كرد كە لە 15-6 هەتا 4-7 بەڕێوەدەچێت، ئاماژەی بەوەشدا ماوەی تانەكردنیش لە 4-7 بۆ 117 دەبێت.
وتیشی: دەنگدەران لەسەر بنەمای لیستی خۆراك مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت، بەڵام پاڵێوراو لەسەر شوێنی دانیشتن، لەماوەی سێ رۆژی رابردووشدا 16 هەزار و 999 كەس لەكۆی 2 ملیۆن 700 هەزار كەس سەردانی بنكەكانی تۆماری دەنگدەرانیان كردووە بۆ زیادكردنی ناوەكانیان.
ئاماژەی بەوەشدا ئەو هاووڵاتیانەی سەرادنی بنكەكانیان كردووە بۆ گۆڕینی شوێن (دهۆك 6 كەس، هەولێر 36 كەس، لەسلێمانی 77 كەس) بوون، ئەوانەشی بۆ راستكردنەوەی ناوەكانیان سەردانی بنكەكانیان كردووە (دهۆك 128 كەس، هەولێر 293 كەس، سلێمانی 527 كەس) بوون، ئەوانەش كە بۆ سڕینەوە ناوی مرددوان سەردانی بنكەكانیان كردووە (دهۆك 22 كەس، هەولێر 86 كەس، لەسلێمانی ).
دواتر عەلی قادر سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: ئەمڕۆ پێویست بوو لەگەڵ قەوارە سیاسییەكان و بریكاری قەوارە سیاسییەكان كۆبیینەوە كە متمانەیان پێ بەخشراوە بۆ هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان.
وتیشی: ئێستا ئێمە لە قۆناغی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەرانداین، ئەوەش بایەخێكی زۆری هەیەو دەبێت هەموو لایەك بەشداری تێدا بكەن، ئاماژەی بەوەشدا كە ئەمڕۆ كۆمەڵێك بابەتیان بۆ قەوارە سیاسییەكان رونكردۆتەوە، ئەم قۆناغەش گرنگترین قۆناغی هەڵبژاردنە و هەر هاووڵاتییەك ناوەكەی لە تۆماری كۆتاییدا دەنگدەراندا نەبێت، رۆژی دەنگدان مافی دەنگدانی پێنادرێت.
سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەشدا كە دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سەرۆكایەتی هەرێم واڵایە و هەر كەسێك بیەوێت خۆی كاندید بكات تا كۆتایی مانگ دەتوانێت فۆرم وەر بگرێت، تا ئێستا كەس خۆی بۆ سەرۆكایەتی هەرێم نەپاڵاوتووە.
دەربارەی سكاڵا لەسەر زیادبوونی رێژەی دانیشتووان لە هەرێمی كوردستان، عەلی قادر وتی: بڕیاری تایبەتی ئەنجومەنی كۆمسیاران بۆ ئەو سكاڵایانە دەرچووە، لەئێستاشدا سەرقاڵی لێكۆڵینەوەین لە ناوەكان.
ناوبراو ئاشكراشیكرد كە 39 قەوارەی سیاسی ناوی خۆیان تۆماركردووە و 5 قەوارەی سیاسیش بریكاریان تۆماركردووە بۆ چاودێریكردن و لە رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی 11 گروپ تۆمار كراوە بۆ تۆماری دەنگدەران، رێكخراوە نێودەوڵەتییەكانیش لەكاتی دەنگداندا لە بنكەكان ئامادە دەبن.
دەربارەی ئەوەی كە ئایا هەڵبژاردن داخراو دەبێت یان نیمچە كراوە، عەلی قادر وتی: ئێمە كار بەو یاسایە دەكەین كە بەدەستمان گەیشتووە، ئەویش یاسای ژمارە یەكی هەمواركراوی ساڵی 1992 ـە.
سەبارەت بەدواكەتنی هەڵبژاردن، ناوبراو وتی: تائێستا هیچ بڕیارێكمان بەدەست نەگەیشتووە، ئاماژەی بەوەشدا كە نامەیەكیان داوەتە پەرلەمان سەبارەت بە هەمواركردنی بڕگەی 5 ی ماددەی 32 و داوایانكردووە پەلەی تێدا بكرێت، چونكە ئەگەر ئەو بڕگەیە هەموار نەكرێت، ناتوانرێت هەڵبژاردنی پارێزگاكان ئەنجامبدرێت.
PUKmedia بەهادین سابیر - هەولێر
هەواڵی زیاتر
-
پۆلیتەکنیکی سلێمانی پلاتفۆرمێک بۆ ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا دروستدەکات
08:23 PM - 2026-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: یەكێتی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێگەیەكی بەهێزی هەیە
05:37 PM - 2026-06-08 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال پێشمەرگەو تێکۆشەرێکی دێرین بەسەردەکاتەوە
04:31 PM - 2026-06-08 -
ڕفعەت عەبدوڵا: گرنگە گیانی برایەتی و پێکەوە ژیان قوڵبکەینەوە
03:22 PM - 2026-06-08
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
06:49 PM - 2026-06-08
سەرۆك بافڵ: هەوڵەكانی یەكێتی بۆ دوورخستنەوەی گرژییەكانە
03:12 PM - 2026-06-08
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
10:52 AM - 2026-06-08
مەکتەبی سیاسی: حاجی ئاسۆ لە رووداوێکی تەمومژاویدا شەهید کرا
09:20 AM - 2026-06-08
زۆرترین خوێنراو
-
جێگری سەرۆکی هەرێم پێشوازیی لە راوێژکاری سەربازیی بەریتانیا دەکات
کوردستان 01:42 PM - 2026-06-08 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:56 AM - 2026-06-08 -
سەرۆک بافڵ: داوای یەکێتی داوای خەڵکە
کوردستان 11:38 AM - 2026-06-08 -
گرژییەکانی نێوان ئیسڕائیل و ئێران دەستیپێکردەوە
جیهان 11:12 AM - 2026-06-08 -
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-06-08 -
ژمــــــارە 4
بیروڕا 10:50 AM - 2026-06-08 -
نرخى نەوت بەرزدەبێتەوە
جیهان 10:35 AM - 2026-06-08 -
نرخى زێڕ دادەبەزێت
کوردستان 09:47 AM - 2026-06-08







دابەزێنە

