ناوی مامۆستایان و فەرمانبەران بۆ یەكەی نیشتەجێبوون تۆماردەكرێت
kurdistani 01:03 PM - 2013-06-18
نزیكەی 500 - 800 یەكەی نیشتەجێبوون دروستدەكرێن
بەمەبەستی سوودمەندبوونیان لە پرۆژەی نیشتەجێبوون، لەڕێگەی دابەشكردنی فۆرمەوە، قائیمقامیەتی قەزای كفری ناوی سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی كرێنشینی قەزاكە تۆماردەكات.
شێركۆ حسێن قائیمقامی قەزای كفری بە PUKmedia ی راگەیاند: ماوەیەكە مامۆستایانی قەزای كفری داوادەكەن یەكەی نیشتەجێبوونیان بۆ دروستبكرێت، بۆ ئەو مەبەستە پەیوەندیمان بەچەند كۆمپانیایەكەوە كردووە، تائێستاش دوو كۆمپانیا ئامادەییان بۆ دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوونی مامۆستایان دەربریوە، بەڵام هێشتا رێكارە یاساییەكانی تایبەت بە دروستكردنی پڕۆژەكە تەواو نەبووە.
وتیشی: وەك خۆئامادەكردنێك، فۆرمێكمان بەسەر ئەو مامۆستایانەدا دابەشكردووە تاوەكو بە تەواوی بزانرێت ژمارەی ئەو مامۆستایانە چەندن كە كرێنشینن و سوودمەند نەبوون لە پڕۆژەی نیشتەجێبوون و پێشینەی خانووبەرە.
قائیمقامی قەزای كفری ئەوەشی خستەڕوو كە یەكەكان ژمارەیان (500 تا 800) خانوو دەبێت و هەركاتێك مۆڵەتەكە بە رەسمی گەڕایەوە بۆ دروستكردنی پڕۆژەكە، ئەوكات ئەو كەسانەی فۆرمەكەیان پڕكردۆتەوە، ئەگەر دەركەوت مەرجەكانیان تێدایەو كرێنشینن، ئاگاداردەكرێنەوە بۆ گرتنەبەری رێكارە یاساییەكان و سوودمەندبوونیان.
شێركۆ حسێن ئاماژەی بەوەشدا كە دوای تەوابوونی ئەم قۆناغە، فۆرم بەسەر فەرمانبەرانی كرێنشینیشدا بەهەمان مەرج و رێنمایی دابەشدەكرێت.
PUKmedia سامان یاروەیس - گەرمیان
هەواڵی زیاتر
-
پۆلیتەکنیکی سلێمانی پلاتفۆرمێک بۆ ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا دروستدەکات
08:23 PM - 2026-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: یەكێتی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێگەیەكی بەهێزی هەیە
05:37 PM - 2026-06-08 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال پێشمەرگەو تێکۆشەرێکی دێرین بەسەردەکاتەوە
04:31 PM - 2026-06-08 -
ڕفعەت عەبدوڵا: گرنگە گیانی برایەتی و پێکەوە ژیان قوڵبکەینەوە
03:22 PM - 2026-06-08
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
06:49 PM - 2026-06-08
سەرۆك بافڵ: هەوڵەكانی یەكێتی بۆ دوورخستنەوەی گرژییەكانە
03:12 PM - 2026-06-08
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
10:52 AM - 2026-06-08
مەکتەبی سیاسی: حاجی ئاسۆ لە رووداوێکی تەمومژاویدا شەهید کرا
09:20 AM - 2026-06-08
زۆرترین خوێنراو
-
جێگری سەرۆکی هەرێم پێشوازیی لە راوێژکاری سەربازیی بەریتانیا دەکات
کوردستان 01:42 PM - 2026-06-08 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:56 AM - 2026-06-08 -
سەرۆک بافڵ: داوای یەکێتی داوای خەڵکە
کوردستان 11:38 AM - 2026-06-08 -
گرژییەکانی نێوان ئیسڕائیل و ئێران دەستیپێکردەوە
جیهان 11:12 AM - 2026-06-08 -
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-06-08 -
ژمــــــارە 4
بیروڕا 10:50 AM - 2026-06-08 -
نرخى نەوت بەرزدەبێتەوە
جیهان 10:35 AM - 2026-06-08 -
نرخى زێڕ دادەبەزێت
کوردستان 09:47 AM - 2026-06-08







دابەزێنە

