riklam

واشنتۆن ئەنكەرە بە درۆ دەخاتەوە

kurdistani 11:30 AM - 2013-06-18
جێنیفەر پساكی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا

جێنیفەر پساكی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایدەگەیەنێت كە هاووڵاتیان و رێكخراوە ئەمریكییەكان هیچ پەیوەندییەكان بە ئاڵۆزییەكانی وڵاتی توركیاوە نییە.

جێنیفەر پساكی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا سەرجەم ئەو دەنگۆ و تۆمەتانەی  رەتدەكاتەوە كە گوایە هاووڵاتیان یان رێكخراوە ئەمریكییەكان دەستیان هەبێت یان بەشداربووبن لە خۆپیشاندانەكانی توركیادا.

پێشتریش واشنتۆن لەسەر زاری جۆ بایدن جێگی سەۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و جۆن كیری وەزیری دەرەوە، بۆچوونی خۆی دەربارەی رووداوەكانی ئەم دواییەی توركیا و خۆپیشاندانەكانی ئەو وڵاتە نیشانداوە، هاوكات ویلایەتە یەكگرتووەكان رەخنەی لە ئەنكەرە گرت سەبارەت بە پەنابردن بۆ توندوتیژی لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی ئەو وڵاتەوە دژی خۆپیشاندەران.


PUKmedia ئاژانسەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket