له‌باره‌ی كورسییه‌كه‌ی سه‌ر كۆماره‌وه
kurdistani 11:06 AM - 2013-06-18
ستران عه‌بدوڵڵا
ئه‌وانه‌ی بێ ئیشن و پووشێك مه‌سه‌له‌كانی وڵاتیان پێ ناچێت به‌ڕێوه، تاو نا تاوێك باسوخواسی كورسییه‌كه‌ی سه‌رۆك تاڵه‌بانی دێننه‌وه گۆڕێ، وه‌ك بڵێی ئه‌و باسه سه‌به‌بكاری گرفته‌كانی عیراق و ته‌نگژه بهردهوامهكانێتی.
له هه‌موو ئاسته‌كانی ئیداره‌دانی وڵات‌دا ده‌ستیان به‌سه‌ر موقه‌ده‌رات و ده‌سه‌ڵاتدا گرتووه نازانن چۆن به‌قازانجی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانیان وه‌ك وه‌كیلی میلله‌ت و خاوه‌ن ئه‌مانه‌ت بیخه‌نه‌گه‌ڕ، ده‌خوازن به‌باسی ته‌ندروستی سه‌رۆك مام جه‌لال و گوایه «بۆشایی جێگه‌كه‌ی» ئه‌م كه‌موكوڕیانه دابپۆشن.
هه‌ندێك كه‌ناڵی میدیا‌و رۆژنامه‌ی لۆكاڵی و ئیقلیمیش كێشه‌ی تیراژ‌و ناوه‌ڕۆكیان پێ چاره‌سه‌ر ناكرێت پێیانوایه گه‌رمكردنه‌وه‌ی ئه‌م باسه هه‌ندێك مایه‌یان بۆ تێدههێنێتهوه، ئیدعای عام له عیراق و هه‌ندێك نێوه‌ندی سیاسی وڵات كه نه‌یانتوانی به‌ر به كێشه‌ی كوردستان و به‌غدا و ململانێی به‌غداو رومادی بگرن ده‌خوازن مه‌سه‌له‌كان وا وێنا بكه‌ن ئه‌گه‌ر كورسی به‌تاڵی تاڵه‌بانییان بۆ چاره‌سه‌ر بكرێت ئیتر ده‌بنه سواری مه‌یدان و كێشه‌كان له‌ڕێوه چاره‌سه‌ر ده‌بن.
ئیدعای عام و گه‌وره پۆسته‌كانی وڵات له‌ڕۆحی به‌هه‌ده‌ردراوی عیراقییه‌كان له‌سه‌دان ته‌قینه‌وه‌ی تیرۆریستی ناپرسنهوهو سه‌ركۆنه‌ی سه‌به‌بكارانی جه‌نگی تایفی و زمانی زبری هاندان بۆ شه‌ڕی ناوخۆ ناكه‌ن، ته‌نها له‌پرسی نه‌خۆشییه كاتییه‌كه‌ی سه‌رۆك تاڵه‌بانیدا غیره‌ت له‌خۆیان نیشانده‌ده‌ن، یان راستتر بڵێین رۆڵی كاره‌كته‌ری غیرهتباز ده‌بینن و له ئه‌سڵدا غیره‌یان هه‌یه به‌مانای ئیره‌یی به‌ناو و ناوبانگ و سه‌نگی سه‌رۆك تاڵه‌بانی له‌ناو عیراقدا.
ئه‌وانه ئه‌گه‌ر به راستیان بوایه ته‌نگژه‌كانی وڵاتیان نه‌ده‌گه‌یانده لێواری هه‌ڵدێران و وه‌فاداری نه‌خشه‌ڕێگای سه‌رۆك تاڵه‌بانی ده‌بوون كه به‌ر له (پشووی جه‌نگاوه‌ر) ی خۆی بۆی كێشابوون.
ئه‌مانه هێشتا له‌و پۆسته‌ی كه لێین هه‌قی ناونیشانه‌كه‌یان نه‌داوه گرفتیان ئه‌وه‌یه یه‌كێتیی و كورده‌كان بۆچی ئه‌م كێشه‌ی پۆستی سه‌رۆكیان بۆ چاره‌سه‌ر ناكه‌ن؟
ئه‌وانه نازانن یان خۆیان له‌وه نه‌بان ده‌كه‌ن كورسی دروست ده‌كرێ و ده‌شكێ و حكومه‌ته‌كان دێن و ده‌ڕۆن، به‌ڵام ناو و ناوبانگ و سه‌نگی سه‌ركرده‌كان نه‌خشی مێژووه نه‌ك رێككه‌وتی فه‌رشی سووری حوكمڕانی و ئه‌وه تاڵه‌بانییه وه‌ك جه‌نگاوه‌ری ئازادی ره‌ونه‌قی به پۆستی سه‌رۆك كۆمار داوه نه‌ك كورسی و سه‌وڵه‌جان و پرۆتۆكۆلی وا كه نه‌یتوانی به‌ربه‌ست بۆ گیانی شۆڕشگێڕی مام دروست بكات.
راستییەكهی ئه‌وانه خۆیان ده‌زانن ئه‌وه بڕگه‌كانی ده‌ستوور نییه هه‌ژموونی باوكایهتیان بۆ مام جه‌لال دروست كردووه، به‌ڵكو ئه‌وه هه‌یمه‌نه‌و ئاماده‌گی مێژووه كه به‌ربه‌سته‌كانی رۆڵیان بۆ مام جه‌لال ته‌جاوز كردووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت وه‌ك فه‌رمانبه‌رێكی مه‌سله‌كی و بیرۆكراتێكی بێ به‌هره‌ش سه‌یری مه‌سه‌له‌كه‌یان بكردبایه، به‌لانی كه‌مه‌وه هه‌قیان به سه‌رۆك كۆمار ده‌دا وه‌ك فه‌رمانبه‌رێكی ده‌وڵه‌تیش مافی مۆڵه‌تی نه‌خۆشی هه‌یه، داموده‌زگای سه‌رۆكایه‌تیش له‌كاری خۆی نه‌وه‌ستاوه‌و جێگری سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌رۆكی دیوان و پایه‌دارانی تری ئه‌و دامه‌زراوه‌یه كاری رۆژانه‌ی خۆیان رایی ده‌كه‌ن.
عیراقی نوێ به‌و جۆره‌ی پارته دامه‌زرێنه‌ره‌كانی له‌سه‌ری رێككه‌وتوون عیراقێكی ده‌ستووری و ئیتحادییه، دامه‌زراوه ته‌شریعی و ته‌نفیزی و قه‌زاییه‌كان، حكومه‌تی ئیتحادی و هه‌رێمی و حكومه‌ته محهلییهكانی دابه‌شكراون و لێك جیاكراونه‌ته‌وه.
ئه‌مه ئه‌ندێشه‌ی فیدراڵی سه‌رۆك تاڵه‌بانی و خه‌باتگێڕانی تری وڵاته هاتۆته دی و له ده‌ستووردا جێگیركراوه، ئه‌گه‌ر وه‌فاداری مام جه‌لال- یش نه‌بن با وه‌فاداری ئه‌و رێبازه‌ی بن كه وڵاتی هێناوه‌ته سه‌ر شه‌مه‌ندۆفه‌ری دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات و دامه‌زراوه‌كانی، به‌جۆرێك ئیتر كاره‌كان په‌كی ناكه‌وێت.
ئه‌گه‌ر به‌شی خۆیان له ئه‌ركی سه‌رشان جێبه‌جێ بكه‌ن و ده‌ستوورو دابی سیاسیی دروست بكه‌نه قیبله‌نوما باقی كێشه‌كانی تر ده‌ست پێداهێنانێكی داهێنه‌رانه‌ی سه‌رۆك تاڵه‌بانی گه‌ره‌كه‌و ئه‌مه‌ش موژده‌یه‌كه كه دكتۆره ئه‌ڵمانییه‌كانی داویانه وه‌ختێك گه‌ڕایه‌وه ده‌توانێت كاره‌كانی رایی بكات.
ستران عه‌بدوڵڵا
هەواڵی زیاتر
-
پۆلیتەکنیکی سلێمانی پلاتفۆرمێک بۆ ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا دروستدەکات
08:23 PM - 2026-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: یەكێتی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێگەیەكی بەهێزی هەیە
05:37 PM - 2026-06-08 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال پێشمەرگەو تێکۆشەرێکی دێرین بەسەردەکاتەوە
04:31 PM - 2026-06-08 -
ڕفعەت عەبدوڵا: گرنگە گیانی برایەتی و پێکەوە ژیان قوڵبکەینەوە
03:22 PM - 2026-06-08
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
06:49 PM - 2026-06-08
سەرۆك بافڵ: هەوڵەكانی یەكێتی بۆ دوورخستنەوەی گرژییەكانە
03:12 PM - 2026-06-08
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
10:52 AM - 2026-06-08
مەکتەبی سیاسی: حاجی ئاسۆ لە رووداوێکی تەمومژاویدا شەهید کرا
09:20 AM - 2026-06-08
زۆرترین خوێنراو
-
جێگری سەرۆکی هەرێم پێشوازیی لە راوێژکاری سەربازیی بەریتانیا دەکات
کوردستان 01:42 PM - 2026-06-08 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:56 AM - 2026-06-08 -
سەرۆک بافڵ: داوای یەکێتی داوای خەڵکە
کوردستان 11:38 AM - 2026-06-08 -
گرژییەکانی نێوان ئیسڕائیل و ئێران دەستیپێکردەوە
جیهان 11:12 AM - 2026-06-08 -
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-06-08 -
ژمــــــارە 4
بیروڕا 10:50 AM - 2026-06-08 -
نرخى نەوت بەرزدەبێتەوە
جیهان 10:35 AM - 2026-06-08 -
نرخى زێڕ دادەبەزێت
کوردستان 09:47 AM - 2026-06-08







دابەزێنە

