riklam

كه‌لار.. فێستیڤاڵی كورته‌ فیلمی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ستیپێكرد

kurdistani 08:22 PM - 2013-06-17
54 كورته‌ فیلمی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی له‌ فێستیڤاڵه‌كه‌ نمایش ده‌كرێت

54 كورته‌ فیلمی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی له‌ فێستیڤاڵه‌كه‌ نمایش ده‌كرێت

به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و قایمقامی قه‌زای كه‌لار و ژماریه‌ك له‌ ده‌رهێنه‌ر و ئه‌كته‌ری سینه‌مایی ناوخۆیی و جیهانی، ئه‌مڕۆ 17-6، كاره‌كانی یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی كورته‌ فیلمی نێونه‌ته‌وه‌یی كه‌لار كه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌رو وه‌رزش و لاوانی گه‌رمیانه‌وه‌ ئه‌نجامده‌درێت، له‌هۆڵی وه‌رزش و لاوانی كه‌لار ده‌ستپێكرد.
عه‌باس عه‌بدولره‌زاق، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و هونه‌رو وه‌رزش و لاوانی گه‌رمیان، به‌ PUKmedia ی به‌ راگه‌یاند: ئه‌نجامدانی ئه‌م فێستیڤاڵه‌ بۆ یه‌كه‌م جار له‌ سنوری گه‌رمیان، مایه‌ی دڵخۆشی هه‌موومانه‌و ده‌كرێت هه‌موو پێكه‌وه‌ هه‌وڵه‌كان بخه‌ینگه‌ڕ تا له‌ داهاتوودا زیاتر په‌ره‌ی پێبدرێت و گه‌شه‌ بكات.
ووتیشی: پێویسته‌ له‌ڕێگه‌ی ئه‌م فێستیڤاڵه‌و كاری هاوشێوه‌، هه‌وڵه‌كانمان به‌گه‌ڕبخه‌ین تا خه‌م و ئازاره‌كانی ناوچه‌ی گه‌رمیان وه‌كو ناوچه‌یه‌كی سته‌مدیده‌ی ده‌ستی رژێمی به‌عس، بگه‌یه‌نینه‌ جیهانی ده‌ره‌وه‌.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت ته‌رخان ده‌كات بۆ به‌رهه‌مهێنانی فیلم له‌سه‌ر تاوانی ئه‌نفال و جینۆساید، ئه‌وه‌ش له‌پێناو گه‌یاندنی ئه‌و پرسه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌ به‌ وڵاتانی جیهان.
پاشان كاره‌كانی فێستیڤاڵه‌كه‌ به‌ نمایشكردنی پانۆرامای پیاوی سپی، له‌سه‌ر سینه‌ماكار ته‌های كه‌ریمی ده‌ستیپێكردو تێیدا تیشك خرایه‌ سه‌ر ژیان و به‌رهه‌مه‌ سینه‌ماییه‌كانی ئه‌و ده‌رهێنه‌ره‌ كۆچكردووه‌.
دوابه‌دوای نمایشكردنی فیلمی (هه‌زارو یه‌ك سێو) ی ته‌های كه‌ریمی، كۆتایی به‌كاره‌كانی رۆژی یه‌كه‌می فێستیڤاڵه‌كه‌ هات و بڕیاره‌ له‌دوو رۆژی داهاتووشدا كاره‌كانی فێستیڤاڵ به‌رده‌وام بێت، كه‌ تێیدا 54 كورته‌ فیلمی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی نمایش ده‌كرێت و له‌ كۆتا رۆژی فێستیڤاڵه‌كه‌شدا لیژنه‌ی دادوه‌ریی فیستیڤاڵ ناوی براوه‌كان راده‌گه‌یه‌نێت و خه‌ڵاتی فێستیڤاڵیان پێده‌به‌خشرێت.

PUKmedia سامان یاروه‌یس - كه‌لار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket