ئێرانی روحانی
kurdistani 12:53 PM - 2013-06-17
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
به‌به‌راود له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ساڵی 2009، هه‌ڵبژاردنی ئه‌م دواییه‌ی ئێران كه روحانی تێیدا سه‌رۆكایه‌تیی به‌ده‌ستهێنا، هیچ كێشه‌یه‌كی لێنه‌كه‌وته‌وه.
ئێران به‌م هه‌ڵبژاردنه قه‌ره‌بووی هه‌ڵبژاردنی پێشووی كرده‌وه‌و هیچ په‌راوێزێكی بچووكیشی بۆ دروستبوونی گومان لهخاوێنیی به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌كه نه‌هێشته‌وه. ئه‌مه‌ش چاكترین وه‌ڵامی ئێران بوو بۆ خۆرئاوا كه له‌ساڵی 2009 ەوه توانج له‌دیموكراسیی ئێران ده‌گرێ.
رابه‌ری شۆڕش ئایه‌توڵڵا خامنه‌ئی رۆڵێكی دیاری له‌داڕشتنی ئه‌م ستراتیژه‌دا هه‌بوو، هه‌ر ئه‌ویش بوو كه گه‌ره‌نتیی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێكی خاوێنی داوه.
ئه‌گه‌رچی دیموكراسیی ئێران دیموكراسییه‌كی لیبراڵ نییه‌و هێشتا زۆر ته‌گه‌ره له‌به‌رده‌م گه‌شه‌كردنی ئه‌م دیموكراسییه‌دا هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مجاره ئێران سه‌ركه‌وتوو بوو له‌پێشكه‌شكردنی مۆدێلی دیموكراسیی خۆی به‌شێوه‌یه‌كی شیاو له‌چوارچێوه‌ی یاساكانیدا.
گه‌یشتنی سه‌رۆكێكی ریفۆرمخواز به‌ده‌سه‌ڵات له‌ئێران، په‌یامێكه لههاووڵاتییانی ئێرانه‌وه بۆ دهسهڵاتو ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی زۆر روون‌و رۆشنه، به‌كرده‌وه، له‌به‌رژه‌وه‌ندیی ئێراندایه كه سه‌رۆكێكی ریفۆرمخواز له‌ده‌سه‌ڵاتدا بێ‌و ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ئه‌وه‌نده‌ی كه له‌به‌رژه‌وه‌ندیی ریفۆرمخوازهكاندایه ئه‌وه‌نده‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندیی پارێزگارەكاندایه.
سه‌ره‌نجامی پڕۆسه‌كه به‌هاتنه سه‌ركاری روحانیو شێوه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌كه، له‌ناوه‌ڕۆكدا دوو په‌یامی پێیه. یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه كه ئێران پێویستی به‌بڕێكی دیاریكراوی گۆڕانه‌و ئه‌م مه‌سه‌له‌یه تا ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر هه‌م ریفۆرمخوازه‌كان له‌سه‌ری یه‌كده‌نگن، هه‌م پارێزگارەكان، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی گۆڕان پێویستی بهڕیفۆرمخوازه، ره‌نگه ئه‌وه‌نده پێویستی به‌پارێزگار نه‌بێ، بۆیه ئه‌مه ئومێدێكی وا له‌لای هاووڵاتییان دروستكردووه كه ده‌شێ هاتنه سه‌ركاری روحانی سه‌ره‌تای گۆڕانێك بێ كه ئێرانییه‌كان ده‌مێكه چاوه‌ڕێین. په‌یامی دووه‌م ئه‌وه‌یه كه نابێ ئێران ئه‌زموونه‌كه‌ی خاته‌می دووباره بكاته‌وه، چونكه ئێران هه‌ر بۆ دیكۆر پێویستی به‌سه‌رۆكێكی ریفۆرمخواز نییه، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه پێویستی پێیه‌تی تا گۆڕانێك، له‌چوارچێوه‌ی ئه‌وه‌ی كه لهتوانادایهو رێی پێده‌درێ، بێنێته‌دی. به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر مۆدێلی روحانی هه‌مان خاته‌می بێ، ئێران یه‌ك هه‌نگاو بۆ پێشه‌وه ناچێ‌و به‌دڵنیاییه‌وه له‌شوێنی خۆی ده‌چه‌قێ. له‌هه‌مووشی خراپتر ئه‌وه‌یه كه شكستی مۆدێلی روحانی هیچ ئومێدێك به‌هه‌ڵبژاردن ناهێڵێ. نائومێدیش هه‌موو شتێكی لێ دروست ده‌بێ.
روحانی به‌شێكه له‌دامه‌زراوه‌ی ده‌سه‌ڵات. ئه‌مه‌ش ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی بۆ ره‌خساندووه كه له‌ناوخۆدا ئۆپۆزسیۆن بێ نه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌و هه‌ر ئه‌مه‌شه كارێكی وایكردووه لایه‌نگری له‌هه‌ردوولادا هه‌بێ. ئه‌و بیركردنه‌وه پراگماتییهو ئایدۆلۆژیا پانتاییه‌كی فراوانی له‌بیركردنه‌وه‌ی داگیرنه‌كردووه. سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه روحانی به‌شێكی گرنگی گرووپی ره‌فسه‌نجانی‌و خاته‌می بووه، دۆستی خامنه‌ئیش بووه‌و هه‌ر به‌ڕاسپارده‌ی ئه‌ویش له‌ساڵی 1989دا كراوه‌ته ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نهتهوهییو 22 ساڵیشه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندیی رژێمه‌و له‌وێش هه‌ر به‌ڕاسپارده‌ی خامنه‌یی به‌و پۆسته گه‌یشتووه.
دۆستایه‌تیی بۆ خامنه‌ئی، رێگر نه‌بووه له‌به‌رده‌م ئه‌وه‌ی كه پشتگیریی ناڕه‌زاییه‌كانی شه‌قام بكا له‌ساڵی 2009 پاش راگه‌یاندنی هه‌واڵی دۆڕانی موسه‌وی‌و بردنه‌وه‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له‌هه‌ڵبژاردندا. له‌ساڵی 2012دا وتارێكی له‌ڕۆژنامه‌ی «مه‌ردوم سالاری»دا بڵاوكرده‌وه، تێیدا وتی: «خه‌ڵكی مافی ناڕه‌زایی ده‌ربڕینیان هه‌یه ئه‌گه‌ر هه‌ستیانكرد ده‌نگیان دزراوه». وشه‌كانی ئه‌م وتاره له‌جێی خۆیدا به‌كارهێنراون‌و هه‌موو مه‌به‌سته‌كانیان پێكاوه.
ره‌نگه روحانی هه‌وڵی ئه‌وه بدا كه ئێرانێكی كراوهترو خۆشگوزه‌رانتر پێشكه‌ش بكا، به‌ڵام ئه‌م ئه‌ركه ئه‌ركێكی ئاسان نابێ‌و زۆر ته‌گه‌ره‌ی له‌به‌رده‌مدایه. ئێستا پاش ئه‌وه‌ی كه ئێرانییه‌كان به‌ده‌سه‌ڵاتیان گه‌یاند، ده‌بێ بیسه‌لمێنێ كه شایسته‌ی متمانه‌یه‌و ده‌توانێ له‌وانه‌ی پێش خۆی باشتر خزمه‌تیان بكا.
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
هەواڵی زیاتر
-
پۆلیتەکنیکی سلێمانی پلاتفۆرمێک بۆ ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا دروستدەکات
08:23 PM - 2026-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: یەكێتی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێگەیەكی بەهێزی هەیە
05:37 PM - 2026-06-08 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال پێشمەرگەو تێکۆشەرێکی دێرین بەسەردەکاتەوە
04:31 PM - 2026-06-08 -
ڕفعەت عەبدوڵا: گرنگە گیانی برایەتی و پێکەوە ژیان قوڵبکەینەوە
03:22 PM - 2026-06-08
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
06:49 PM - 2026-06-08
سەرۆك بافڵ: هەوڵەكانی یەكێتی بۆ دوورخستنەوەی گرژییەكانە
03:12 PM - 2026-06-08
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
10:52 AM - 2026-06-08
مەکتەبی سیاسی: حاجی ئاسۆ لە رووداوێکی تەمومژاویدا شەهید کرا
09:20 AM - 2026-06-08
زۆرترین خوێنراو
-
جێگری سەرۆکی هەرێم پێشوازیی لە راوێژکاری سەربازیی بەریتانیا دەکات
کوردستان 01:42 PM - 2026-06-08 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:56 AM - 2026-06-08 -
سەرۆک بافڵ: داوای یەکێتی داوای خەڵکە
کوردستان 11:38 AM - 2026-06-08 -
گرژییەکانی نێوان ئیسڕائیل و ئێران دەستیپێکردەوە
جیهان 11:12 AM - 2026-06-08 -
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-06-08 -
ژمــــــارە 4
بیروڕا 10:50 AM - 2026-06-08 -
نرخى نەوت بەرزدەبێتەوە
جیهان 10:35 AM - 2026-06-08 -
نرخى زێڕ دادەبەزێت
کوردستان 09:47 AM - 2026-06-08







دابەزێنە

