زنجیرەیەك تەقینەوە عیراق دەهەژێنن و دەیان شەهیدو برینداریان لێدەكەوێتەوە
kurdistani 09:59 AM - 2013-06-16
زنجیرەیەك تەقینەوە عیراق دەهەژێنن و دەیان شەهیدو برینداریان لێدەكەوێتەوە
ئەمڕۆ 16-6 زنجیرەیەك پەلاماری تیرۆریستی بەغدای پایتەخت و چەند شارێكی دیكەی عیراقیان هەژاند و بە دەیان شەهید و برینداریان لێكەوتەوە.
سەرچاوەیەك ئەمنیی لە بەغدا رایگەیاند: بەهۆی تەقینەوەی دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو لە یەكێك لە شەقامەكانی قەزای مەحمودیە لە شاری بەغدا، دوو هاووڵاتی شەهید بوون و 6 ی تریش برینداربوون.
سەرچاوەكە وتیشی: لە شاری نەجەف- یش ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لەبەردەم دەرگای سەرەكی عەلوەی سەوزەو میوەفرۆشەكان تەقیوەتەوە، بەوهۆیەوە بە دەیان كەس شەهید و برینداربوون.
لەلایەن خۆشیەوە پۆلیسی ناسریە ئاشكرایكرد: بەهۆی تەقینەوەی دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو 14 كەس شەهید و برینداربوون.
سەرچاوەكەی پۆلیسی ناسریە ئاماژەی بەوەشدا كە تەقینەوەی لە ناوچەی ساڵحیە روویداوە و ژمارەیەك شەهید و برینداری لێكەوتۆتەوە، تەقینەوەی دووەمیش لە ناوچەی شەرقیە لە ناوەڕاستی شاری ناسریە روویداوە، بەوهۆیەشەوە 15 كەس شەهید و برینداربوون و زیانی ماددی زۆریش بەر بینا و باڵەخانەكانی ناوچەكە كەوتووە.
هەر ئەمڕۆ لە پارێزگای بەسرە، بەهۆی تەقینەوەی دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو لە ناوچەی توێسە، 5 پۆلیس شەهید بوون و 10 ی تریش برینداربوون، هاوكات لە ناوچەی پیشەسازی شاری كوت- یش، بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوەوە هاووڵاتییەك شەهید بووە و 18 ی تریش برینداربوون.
لە پارێزگای بابل- یش، تیرۆریستێكی خۆكوژ بە ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوەوە لە خاڵێكی پشكنین لە قەزای محاویل خۆی تەقاندۆتەوە، لە ئاكامدا 4 كەس برینداربوون، لەناوچەی جبلە- ش لە باكوری شاری حیلە، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراو 7 هاووڵاتی بە سەختی برینداربوون.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
پۆلیتەکنیکی سلێمانی پلاتفۆرمێک بۆ ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا دروستدەکات
08:23 PM - 2026-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: یەكێتی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێگەیەكی بەهێزی هەیە
05:37 PM - 2026-06-08 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال پێشمەرگەو تێکۆشەرێکی دێرین بەسەردەکاتەوە
04:31 PM - 2026-06-08 -
ڕفعەت عەبدوڵا: گرنگە گیانی برایەتی و پێکەوە ژیان قوڵبکەینەوە
03:22 PM - 2026-06-08
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
06:49 PM - 2026-06-08
سەرۆك بافڵ: هەوڵەكانی یەكێتی بۆ دوورخستنەوەی گرژییەكانە
03:12 PM - 2026-06-08
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
10:52 AM - 2026-06-08
مەکتەبی سیاسی: حاجی ئاسۆ لە رووداوێکی تەمومژاویدا شەهید کرا
09:20 AM - 2026-06-08
زۆرترین خوێنراو
-
جێگری سەرۆکی هەرێم پێشوازیی لە راوێژکاری سەربازیی بەریتانیا دەکات
کوردستان 01:42 PM - 2026-06-08 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:56 AM - 2026-06-08 -
سەرۆک بافڵ: داوای یەکێتی داوای خەڵکە
کوردستان 11:38 AM - 2026-06-08 -
گرژییەکانی نێوان ئیسڕائیل و ئێران دەستیپێکردەوە
جیهان 11:12 AM - 2026-06-08 -
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-06-08 -
ژمــــــارە 4
بیروڕا 10:50 AM - 2026-06-08 -
نرخى نەوت بەرزدەبێتەوە
جیهان 10:35 AM - 2026-06-08 -
نرخى زێڕ دادەبەزێت
کوردستان 09:47 AM - 2026-06-08







دابەزێنە

