riklam

به‌بێ حزبه‌كه‌ی مالكی حكومه‌تی ناوخۆیی به‌غدا پێكهێنرا

kurdistani 09:07 PM - 2013-06-15
حزبی ده‌عوه‌ له‌ به‌غدا براوه‌ی دۆڕاو ده‌رچوو

حزبی ده‌عوه‌ له‌ به‌غدا براوه‌ی دۆڕاو ده‌رچوو

ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا پارێزگارو سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاو جێگره‌كانی هه‌ڵبژاردو هیچ پۆستێكیش به‌ر حزبی ده‌عوه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی نوری مالكی نه‌كه‌وت.
ئه‌مڕۆ 15-6، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا، كه‌ له‌ 58 ئه‌ندام پێكهاتووه‌، دوای گفتوگۆیه‌كی زۆر له‌سه‌ر چۆنیه‌تی پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كان له‌نێوان كوتله‌ براوه‌كان، ئه‌ندامانی فراكسیۆنی ده‌وڵه‌تی قانون به‌سه‌رۆكایه‌تی نوری مالكی له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ كشانه‌وه‌و سه‌ره‌نجام ئیئتیلافی (له‌پێناو به‌غدا) كه‌ له‌نێوان ره‌وتی سه‌درو ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی و كوتله‌كه‌ی ئوسامه‌ نوجێفی و چه‌ند لایه‌نێكی دیكه‌ پێكهاتووه‌، سه‌رجه‌م پۆسته‌كانیان له‌نێوان خۆیاندا دابه‌شكردو به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ عه‌لی ته‌میمی (ره‌وتی سه‌در) به‌ پارێزگاری نوێی به‌غدا هه‌ڵبژێردرا.
له‌وباره‌یه‌وه‌، غالب ئه‌لزاملی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌ندامێكی كوتله‌ی موته‌حیدون به‌ سه‌رۆكایه‌تی ئوسامه‌ نوجێفی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، به‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا هه‌ڵبژێردراو هه‌ردوو كوتله‌ی مواگن (ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی) و كوتله‌ی عیراقییه‌ی عه‌ره‌بی، پۆستی جێگرانی پارێزگاریان به‌ركه‌وت.
هه‌رچه‌نده‌ كوتله‌ی ده‌وڵه‌تی قانون 20 كورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا-ی به‌ده‌ستهێناو بووه‌ گه‌وره‌ترین كوتله‌ی ناو ئه‌نجومه‌نه‌كه‌، به‌ڵام كوتله‌ براوه‌كانی دیكه‌ ئیئتیلافێكی نوێیان به‌ناوی (له‌پێناو به‌غدا) پێكهێناو بوونه‌ زۆرینه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غداو توانیان پۆسته‌ باڵاكان له‌نێوان خۆیاندا دابه‌ش بكه‌ن. 

PUKmedia له‌یلا شممه‌ری - به‌غدا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket