كه‌نه‌دا.. كۆڕێك له‌باره‌ی رووداوه‌كانی توركیا
kurdistani 06:04 PM - 2013-06-15
ئه‌میر حه‌سه‌ن پوور: دۆزی كورد له توركیا پێشكه‌وتنی زۆری به‌خۆیه‌وه بینیوه
له زانكۆی تورونتۆ له كه‌نه‌دا، كۆڕێكی تایبه‌ت به رووداوه‌كانی ئێستای توركیا و سیستمی نوێ به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و كۆڕه‌دا كه رۆژی 13-6، به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر هاووڵاتی و خوێندكارانی چه‌ند زانكۆیه‌كی ئه‌و وڵاته بۆ هه‌ردوو پرۆفیسۆر و مامۆستای زانكۆ، سه‌ده‌ف ئارات و ئه‌میر حه‌سه‌ن پوور رێكخرابوو، باس له خۆپیشاندانه‌كانی ئێستای توركیا‌و جیاوازیی له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانه‌كانی پێشووی ئه‌و وڵاته كرا.
له‌وباره‌یه‌وه، پرۆفیسور سه‌ده‌ف ئارات ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌و خۆپیشاندان و رابوونه‌ی خه‌ڵكی توركیا به‌رپای كردووه، ته‌نها له‌دژی كردنی پاركێكی گشتی به پرۆژه‌ی بازرگانی نه‌بوو، به‌ڵكو وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خه‌ڵك بوو به‌رامبه‌ر ئه‌و بێڕێزییه‌ی ده‌سه‌ڵات كه به‌رامبه‌ر هاوڵاتیان ده‌یكات، هه‌روه‌ها وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خۆپیشانده‌رانه به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ره‌های پۆلیسی تورك كه زۆر سه‌ركوتكه‌رانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی دا ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هاووڵاتیانیشه به‌رامبه‌ر ئه‌و سهڵتهنهتخوازییهی كه ئه‌ردۆغان چه‌ند ساڵێكه په‌یڕه‌وی ده‌كات.
دكتۆر سه‌ده‌ف له‌به‌شێكی تری باسه‌كه‌یدا، ئاماژه‌ی به‌جیاوازی خۆپیشاندانه‌كانی خه‌ڵكی توركیا له‌ڕابردوو و ئێستادا كرد‌و وتی: ئه‌گه‌ر سه‌یری مێژووی توركیا بكه‌ین، ده‌بینین میژووی سیاسی ئه‌و وڵاته بریتی بووه له شه‌ڕی نێوان ئیسلامی و عه‌لمانی، یاخود شه‌ڕی نێوان ناسیۆنالیزمی كورد‌و تورك، به‌ڵام ئه‌م خۆپیشاندانانه‌ی ئێستا زۆرتر كۆكردنه‌وه، یان پێكه‌وه‌بوونێكی تێدا ده‌بینرێت له‌نێوان ئه‌و به‌ره ناكۆكانه.
سه‌باره‌ت به مامه‌ڵه‌ی توندی پۆلیسی توركیاش به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران، دكتۆر سه‌ده‌ف رایگه‌یاند: ئه‌وه شتێكی تازه نییه بۆ پۆلیسی توركیا، چونكه مێژووی توندوتیژی ئه‌و ده‌زگایه به‌یه‌كێك له‌هه‌ره توند‌وتیژترین پۆلیسی جیهان به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌ران و نه‌یاران ده‌ژمێردرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆڕه‌كه‌دا، پروفیسۆر ئه‌میر حه‌سه‌ن پوور، باسی له خۆپیشاندانه‌كانی توركیا كرد‌و به كه‌رنه‌ڤاڵی هاووڵاتیانی سه‌ركوتكراو وهسفكردو به پێویستیشی زانی ئه‌و كه‌رنه‌ڤاڵه له دیارده‌یه‌كی كاتییه‌وه بۆ دیارده‌یه‌كی هه‌میشه‌یی بگوازرێته‌وه.
ناوبراو له به‌شێكی تری باسه‌كه‌یدا، كێشه‌ی كورد‌و پرۆسه‌ی ئاشتی و ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه ئه‌مڕۆ گه‌لی كورد له توركیا به‌ده‌ستیهێناوه خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند: دۆزی كورد له توركیا به‌راورد به رابردوو، پێشكه‌وتنی زۆری به‌خۆیه‌وه بینیوه‌و ئێستا زه‌مینه‌یه‌ك هاتۆته پێشه‌وه بۆ هه‌وڵی چه‌سپاندنی ئاشتی و مافی زمان و جلوبه‌رگ و كه‌ڵچه‌ری كوردی له‌و وڵاته‌دا.
PUKmedia عوسمان عه‌لی - كه‌نه‌دا

هەواڵی زیاتر
-
پۆلیتەکنیکی سلێمانی پلاتفۆرمێک بۆ ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا دروستدەکات
08:23 PM - 2026-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: یەكێتی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێگەیەكی بەهێزی هەیە
05:37 PM - 2026-06-08 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال پێشمەرگەو تێکۆشەرێکی دێرین بەسەردەکاتەوە
04:31 PM - 2026-06-08 -
ڕفعەت عەبدوڵا: گرنگە گیانی برایەتی و پێکەوە ژیان قوڵبکەینەوە
03:22 PM - 2026-06-08
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
06:49 PM - 2026-06-08
سەرۆك بافڵ: هەوڵەكانی یەكێتی بۆ دوورخستنەوەی گرژییەكانە
03:12 PM - 2026-06-08
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
10:52 AM - 2026-06-08
مەکتەبی سیاسی: حاجی ئاسۆ لە رووداوێکی تەمومژاویدا شەهید کرا
09:20 AM - 2026-06-08
زۆرترین خوێنراو
-
جێگری سەرۆکی هەرێم پێشوازیی لە راوێژکاری سەربازیی بەریتانیا دەکات
کوردستان 01:42 PM - 2026-06-08 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:56 AM - 2026-06-08 -
سەرۆک بافڵ: داوای یەکێتی داوای خەڵکە
کوردستان 11:38 AM - 2026-06-08 -
گرژییەکانی نێوان ئیسڕائیل و ئێران دەستیپێکردەوە
جیهان 11:12 AM - 2026-06-08 -
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-06-08 -
ژمــــــارە 4
بیروڕا 10:50 AM - 2026-06-08 -
نرخى نەوت بەرزدەبێتەوە
جیهان 10:35 AM - 2026-06-08 -
نرخى زێڕ دادەبەزێت
کوردستان 09:47 AM - 2026-06-08







دابەزێنە

