نوێنه‌رایه‌تیی (ی.ن.ك) له‌نه‌مسا، په‌یوه‌ندی پته‌و له‌گه‌ڵ سۆسیال دیموكراته‌كانی ئه‌و ولاَتهدا
kurdistani 07:33 PM - 2013-06-11
دروست كردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كانی ئه‌و وڵاته
محه‌مه‌د كه‌ریم كه‌شخه نویَنهری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان لهولاَتی نه‌مسا تیشك ده‌خاته‌سه‌ر كار‌و چالاكییه‌كانی نویَنهرایهكیَتیی نیشتمانیی كوردستان لهولاَتی نه‌مسا له‌وانه‌ش دروست كردنی په‌یوه‌ندی جۆراو جۆر له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كانی ئه‌و ولاَته له‌مه‌سه‌له سیاسیه‌كان ئه‌گه‌ر پیَوست بكات، هه‌روه‌ها نویَنهرایهتی یه‌كێتیی له‌نه‌مسا هاوكای ته‌واوی كوردانی ناوچه‌كه‌ی كردووه له‌بواره‌كانی كۆمهلاَیهتی و پرۆسه‌ی خوێندن و ته‌ندروستی
وتیشی: وه‌ك نویَنهری یهكیَتیی نیشتمانیی كوردستان له‌نه‌مسا، چه‌ندین كۆرِ و كۆبونه‌وه‌ی جیا جیام ئه‌نجام داوه سه‌باره‌ت به بیری سوسیال دیموكرات و رۆڵی ژن له نیَو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی و رۆڵی گه‌نجان بۆ داهاتووی ریَكخراوهكهمان و گه‌له‌كه‌مان، سه‌ره‌رای به‌شداری كردن له سه‌رجه‌م ئه‌و كار و چالاكیانه‌ی كه له بۆنه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی و حزبییه‌كان به‌تایبه‌ت یاده‌كانی هه‌ڵه‌بجه و راپهرِین و سه‌ری ساڵی كوردی، دروست كردنی په‌یوه‌ندی جۆراو جۆر له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كانی ئه‌و ولاَته و هاوكاری كرنی یه‌كتر له‌مه‌سه‌له سیاسیه‌كان ئه‌گه‌ر پیَوست بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هاوكارییه‌كی ته‌واومان هه‌یه بۆ كوردانی ناوچه‌كه له بواری كۆمهلاَیهتی و پرۆسه‌ی خویَندن و ته‌ندروستی به‌تایبه‌ت له كاتی پیَوستدا كه كه‌س و كاریان هه‌ر جۆره هاوكاریه‌كیان پێویست بیَت بۆمان ئه‌نجام داون.
نوێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له نه‌مسا ده‌رباره‌ی كێشه‌و گیروگرفته‌كانیان باسی له‌وه‌كرد له كاتی جیابوونه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆران لهیهكیَتیی، ریَكخستهكانی ئێمه له‌و كاته‌دا شلهژانیَكی به خۆیه‌وه بینی، بهلاَم وه‌ك نویَنهری یهكیَتیی نیشتمانیی له‌و ولاَته به هاوكاری سه‌رجه‌م ههڤالاَنی یهكیَتیی نیشتمانیی كوردستان، چ كۆمیته و چ پیَشمهرگه دیَرینهكان و ریَكخراوه دیموكراتیه‌كان و لایه‌نه‌كانی تر، توانیمان جاریَكی تر ریَكخستهكانی ئه‌و لاَته یهكخهینهوهو بهشیَوهیهكی سه‌ركه‌وتوانه كاره‌كانی خۆمان رایی بكه‌ین، ده‌توانم بلێم له كاتی ئیَستا دا گرفته‌كان كه‌م تر بوونه‌ته‌وه له چاو پیَشوو تر.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد به به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌و له نیَوان ئێمه‌و كۆمیته‌ی رێكخستنی نه‌مسادا هه‌یه‌و زۆربه‌ی چالاكییه‌كان پیَكهوه ئه‌نجام ده‌ده‌ین، به‌ڵام هه‌ر لایه‌ك به‌رپرسه له ئیش و كاره‌كانی خۆی، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌سه‌رجه‌م چالاكیهكان هاوكاری یه‌كتری بوین له راپه‌راندن و ئه‌نجام دانی ئه‌و چالاكیه نه‌ته‌وه‌ویی و نیشتمانی و حزبییانه‌ی كه‌له‌و ولاَته ئه‌نجاممان داون.
نویَنهری یهكیَتیی نیشتمانیی كوردستان له‌نه‌مسا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌زمونی سۆسیال دیموكرا لهولاَتانی ئه‌وروپاو به‌ئه‌زمونێكی گرنگ و پێشكهوو وه‌سفی كرد‌و له‌و باره‌یه‌وه وتی: ئه‌زموونی سۆسیال دیموكرات لهولاَتانی ئه‌وروپا ئهزمونیَكی گرنگ وپیَشكهوتوه و هه‌موو جیهان شاهیدی ئه‌و ئه‌زمونه‌ن، ئهزمونیَك دوای جه‌نگی جیهانیی ولاَتهكانیان بنیاتنایهوهو وه‌ك یهكیَتیی نیشتمانیی كوردستانیش سودیَكی باشمان له‌و ئه‌زمونانه وه‌رگرتوه.
پرۆفایلی نوێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له نه‌مسا:
محه‌مه‌د كه‌ریم كه‌شخه له شاری خانه‌قین له دایك بووه و له‌ساڵی 1956 خویَندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندیی له شاری خانه‌قین ته‌واو كردووه و له پاشان ئاماده‌یی پیشه‌سازیی سلیَمانی و دهۆكی ته‌واو كردووه.
له سالاَنی 1974 بۆ 1975 له كاتی دامه‌زراندنی یهكیَتیی نیشتمانیی كوردستان په‌یوه‌ندی كردووه به ریَكخستهكانی یهكیَتییهوه له شۆرشی نوێی گه‌له‌كه‌مان.
ساڵی 1978 دوای ته‌واو كردنی ئاماده‌یی پیشه‌سازی چووه‌ته شاخ و بووه‌ته پیَشمهرگه له ریزی ریكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ران كه ئه‌و كات هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد له‌دۆڵی جافایه‌تی و ناوزه‌نگ و ناوچه‌كانی تر.
ساڵی 1979 به هۆی بارودۆخیَكی تایبه‌ته‌وه رووی كردووه‌ته ولاَتی نه‌مسا.
له سه‌ره‌تای سالًَی 2010 به فه‌رمانی مه‌كته‌بی سیاسی كراوه نویَنهری یهكیَتیی نیشتمانیی كوردستان له وڵاتی نه‌مسا.
PUKmedia دیار جه‌وهه‌ر - خانه‌قین
هەواڵی زیاتر
-
پۆلیتەکنیکی سلێمانی پلاتفۆرمێک بۆ ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا دروستدەکات
08:23 PM - 2026-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: یەكێتی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێگەیەكی بەهێزی هەیە
05:37 PM - 2026-06-08 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال پێشمەرگەو تێکۆشەرێکی دێرین بەسەردەکاتەوە
04:31 PM - 2026-06-08 -
ڕفعەت عەبدوڵا: گرنگە گیانی برایەتی و پێکەوە ژیان قوڵبکەینەوە
03:22 PM - 2026-06-08
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
06:49 PM - 2026-06-08
سەرۆك بافڵ: هەوڵەكانی یەكێتی بۆ دوورخستنەوەی گرژییەكانە
03:12 PM - 2026-06-08
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
10:52 AM - 2026-06-08
مەکتەبی سیاسی: حاجی ئاسۆ لە رووداوێکی تەمومژاویدا شەهید کرا
09:20 AM - 2026-06-08
زۆرترین خوێنراو
-
جێگری سەرۆکی هەرێم پێشوازیی لە راوێژکاری سەربازیی بەریتانیا دەکات
کوردستان 01:42 PM - 2026-06-08 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:56 AM - 2026-06-08 -
سەرۆک بافڵ: داوای یەکێتی داوای خەڵکە
کوردستان 11:38 AM - 2026-06-08 -
گرژییەکانی نێوان ئیسڕائیل و ئێران دەستیپێکردەوە
جیهان 11:12 AM - 2026-06-08 -
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-06-08 -
ژمــــــارە 4
بیروڕا 10:50 AM - 2026-06-08 -
نرخى نەوت بەرزدەبێتەوە
جیهان 10:35 AM - 2026-06-08 -
نرخى زێڕ دادەبەزێت
کوردستان 09:47 AM - 2026-06-08







دابەزێنە

