riklam

سه‌عدی پیره‌: یۆنامی رۆڵی هه‌بێت له‌ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا

ی ن ک 03:07 PM - 2024-05-07
کۆبوونەوەی وتەبێژی یەکێتی و وه‌فدێكی یۆنامی PUKMEDIA

کۆبوونەوەی وتەبێژی یەکێتی و وه‌فدێكی یۆنامی

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

پێشنیوه‌ڕ‌ۆی ئه‌مڕ‌ۆ سێشه‌ممه‌ ٧/٥/٢٠٢٤، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و وته‌بێژی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له‌شاری هه‌ولێر پێشوازیكرد له‌ وه‌فدێكی یۆنامی كه‌ پێكهاتبوو له‌فڕ‌انسیك ریڤلتۆ لاناو به‌رپرسی نوێی نوسینگه‌ی هه‌رێمایه‌تی یۆنامی له‌هه‌رێمی كوردستان و عه‌زیز زه‌بوت، عه‌زیز به‌رزنجی راوێژكارانی سیاسی له‌نوسینگه‌ی هه‌رێمایه‌تی یۆنامی له‌هه‌رێمی كوردستان .

له‌دیداره‌كه‌دا سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی لە فڕ‌انسیك ریڤلتۆ لاناو وه‌ك به‌رپرسی نوێی نوسینگه‌ی هه‌رێمایه‌تی یۆنامی له‌هه‌رێمی كوردستان كرد و سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ته‌ئكیدیكرده‌وه‌ كه‌ یه‌كێتی خوازیاری سه‌قامگیری سیاسی و ئه‌منیه‌ له‌ناوچه‌كه‌ به‌تایبه‌تیش خوازیاری زیاتر توندوتۆڵتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدایه‌ به‌ ئاڕاسته‌ی به‌ده‌ستخستنی زیاتری ماف و ئیمتیازاته‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عیراقدا.

وتیشی: "به‌و هیوایه‌ن یۆنامی و نوێنه‌رانی وڵاتانی جیهان له‌هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌میشه‌ رۆڵ و كاریگه‌ریان هه‌بێت له‌ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌كاتی خۆیدا، هاوكات رۆڵیان هه‌بێت له‌پاراستنی ناوبانگی هه‌رێمی كوردستان".

له‌به‌رامبه‌ردا فڕ‌انسیك ریڤلتۆ لاناو لێپرسراوی نوێی نوسینگه‌ی هه‌رێمایه‌تی یۆنامی رایگه‌یاند: "به‌رده‌وامده‌بین له‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و پێشكه‌شكردنی هه‌ر هاوكاری و ڕ‌ێنماییه‌ك كه‌ ببێته‌ مایه‌ی زیاتر به‌ره‌وپێشچوونی پرۆسه‌ی سیاسی".
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket