riklam

قوباد تاڵەبانی: بەرگریکردن لە ئازادی رۆژنامەگەری پرەنسیپێکی نەگۆڕی ژیانی سیاسیمە

کوردستان 11:43 AM - 2024-05-03
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران نووسینگەی رۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران

قوباد تاڵەبانی

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامەگەریدا رایدەگەیەنێت: "بەرگریکردن لە ئازادی کاری رۆژنامەگەری یەکێکە لە باوەڕ و پرەنسیپە نەگۆڕەکانی ژیانی سیاسیم، بە رێزەوە یادی هەموو شەهیدانی رۆژنامەگەری لە کوردستان و عێراق دەکەینەوە لە نزیکترین کاتدا لە سلێمانی مۆنۆمێنتی “پارێزەرانی حەقیقەت” دروست دەکەین".

بێ ئازادی رۆژنامەگەری ئازادییەکانی دیکە پارێزراو نابن

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ هەینی 3ی 5ی 2024 کە هاوکاتە لەگەڵ رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامەگەریدا، پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە: "بەرگریکردن لە ئازادی کاری رۆژنامەگەری یەکێکە لە باوەڕ و پرەنسیپە نەگۆڕەکانی ژیانی سیاسیم، بەپێی ئەزمونی وڵاتان، بەبێ ئازادی رۆژنامەگەری، نە ئازادییەکانی دیکە پارێزراو دەبێت، نە کۆمەڵگای مەدەنی گەشە دەکات و نە دیموکراسییەکی سەقامگیر جێگیر دەبێت و نە حکومڕانییەکی دروست و بەرپرسیار دێتەئاراوە".

مۆنۆمێنتی پارێزەرانی حەقیقەت لە سلێمانی دروست دەکرێت

قوباد تاڵەبانی دەشڵێت: "رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامەگەری لە هەموو رۆژنامەنووسان پیرۆز دەکەم، بەتایبەت ئەوانەی پیشەییانە راستییەکان دەگوازنەوە، هەر لەم بۆنەیەشدا بە رێزەوە یادی هەموو شەهیدانی رۆژنامەگەری لە کوردستان و عێراق دەکەینەوە و رایدەگەیەنین لە نزیکترین کاتدا لە سلێمانی مۆنۆمێنتی “پارێزەرانی حەقیقەت” دروست دەکەین کە زیاتر لە ساڵێکە کاری بۆ دەکەین بەمەبەستی رێزلێنان لە هەموو ئەو رۆژنامەنووسانەی لە دوای ساڵی ٢٠٠٣وە لە کوردستان و عێراق شەهید کراون".
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket