جێگری سەرۆکوەزیران: دژی دواخستنی هەڵبژاردنین
کوردستان 05:01 PM - 2024-05-02قوباد تاڵەبانی و ماکسیم رۆبین
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازیکرد لە ماکسیم روبین، کونسوڵی گشتیی روسیا لە هەرێمی کوردستان و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و چەند بابەتێکی دیکەی جێی بایەخی هەردوولا تاوتوێ کران.
لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی پێنج شەممە ( ٢ی ئایاری ٢٠٢٤) بەڕێوەچوو، سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردن، قوباد تاڵەبانی هەڵوێستی خۆی و یەکێتی بۆ کونسوڵی گشتیی روسیا روون کردەوە و رایگەیاند: بە هەموو شێوەیەک دژی دواخستنی هەڵبژاردنین و رووبەڕووی هەموو هەوڵێک دەبینەوە کە دژی ئەنجامدانی هەڵبژاردن بێت.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باسی پەیوەندییەکانی هەرێم لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ کرا. لەمبارەیەشەوە، جێگری سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەدا کە هەمیشە لەگەڵ ئەوەدابووین پەیوەندییەکی ئاسایی و تەندروست و هاوسەنگمان لەگەڵ هەموو وڵاتان و بە تایبەتیش وڵاتانی دراوسێدا هەبێت. وتیشی هەرێمی کوردستان هەرگیز سەرچاوەی هەڕەشە نەبووە بۆسەر هیچ لایەنێک و لە داهاتووشدا هەوڵ دەدەین پەیوەندییەکی باش و تەندروستمان هەبێت لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بە تایبەت لە رووی بازرگانییەوە.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باسی دۆخی پارێزگای سلێمانی کرا، کونسوڵی گشتیی روسیا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی کە لە دوا سەردانیدا بۆ سلێمانی هەستی بە گەشەسەندنێکی بەرچاو کردوە لەڕووی وەبەرهێنانەوە.
لەمبارەیەوە قوباد تاڵەبانی باسی لەوەکرد راستە کە پێشتر کێشە و ئاستەنگ لەبەردەم وەبەرهێنەراندا دروست دەکرا، بەڵام لەم دوو ساڵەی دواییدا هەنگاوی باشمان ناوە لە کەمکردنەوەی رۆتین و چارەسەرکردنی گرفتەکانی بەردەم وەبەرهێنەران، وتیشی: خۆی لە نزیکەوە چاودێری چۆنییەتی بەرەوپیشچوونی کاروباری وەبەرهێنان دەکات و هەموو ئاسانکارییەکیان بۆ دەکات. ئاماژەی بەوەشدا ئەم هەنگاوانە کاریگەری راستەوخۆی هەبووە لەسەر بەرزبوونەوەی ئاستی وەبەرهێنان لە سلێمانی بە جۆرێک کە ساڵی رابردوودا پارێزگاکە لەسەر ئاستی هەموو عێراقدا یەکەم بووە لە رووی وەبەرهێنانەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
کتێبی شەو لەكێوان ناساندنی بۆ كرا
11:36 AM - 2024-05-18 -
ساڵیادی کۆچی دوایی عادل موراد بەڕێوەچوو
11:08 AM - 2024-05-18 -
نوێنەرێکی یەکێتی: کێشەی کارتی نیشتمانی سلێمانی و هەڵەبجە چارەسەردەکرێت
08:17 PM - 2024-05-16 -
قوباد تاڵەبانی: ئەرکمانە کاربکەین بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی کەشوهەوا
05:47 PM - 2024-05-16
ئەمانەش ببینە
کوردستان 12:33 PM - 2024-05-18 سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی: دانانی پارێزگارێک بۆ کەرکوک کێشەکان چارەسەر دەکات
ئهنجومهنی نوێنهران بۆ ههڵبژاردنی سهرۆكهكهی كۆدهبێتهوه
09:46 AM - 2024-05-18
شەش ساڵ بەسەر کۆچی دوایی عادل موراد دا تێدەپەڕێت
09:11 AM - 2024-05-18
سەرۆک بافڵ: پێویستمان بە هەڵبژاردنێكی بێگەردە
06:45 PM - 2024-05-17
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: ئەمریکا بایەخی زۆر بە سەرنجەکانی یەکێتی دەدات
01:01 PM - 2024-05-17
زۆرترین خوێنراو
-
ئهنجومهنی نوێنهران بۆ ههڵبژاردنی سهرۆكهكهی كۆدهبێتهوه
عیراق 09:46 AM - 2024-05-18 -
شەش ساڵ بەسەر کۆچی دوایی عادل موراد دا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:11 AM - 2024-05-18 -
خەبات لە خەبات لایداوە
بیروڕا 10:32 PM - 2024-05-17 -
ناسر عەبدولنەبی محەمەد کۆچی دوایی کرد
پرسەنامە 07:25 PM - 2024-05-17 -
سەرۆک بافڵ: پێویستمان بە هەڵبژاردنێكی بێگەردە
کوردستان 06:45 PM - 2024-05-17 -
سەوزاییەکانی ناودڵ
بیروڕا 04:26 PM - 2024-05-17 -
هەموومان لەسەر مەزاری عادل موراد دەبین
ی ن ک 04:16 PM - 2024-05-17 -
مەعلوم ئەمە (خەبات) نییە
بیروڕا 03:05 PM - 2024-05-17