گهنمی جوتیارانی ههرێم به 2 ترلیۆن دینار دهخهمڵێندرێت
کوردستان 01:35 PM - 2024-05-01گوڵە گەنم
حکومەتی عیراق بۆ کڕینەوەی گەنمی ئەمساڵی جوتیارانی هەرێم و سەرجەم پارێزگاکانی تری عیراق پێویستە بڕی '5 ترلیۆن و 950 ملیار' دینار دابین بکات، لەبەرامبەردا بڕی '7 ملیۆن تۆن گەنم' لە جوتیاران وەردەگرێت، لەو بڕەش نزیکەی '2 ملیۆن تۆن' لە جوتیارانی هەرێمی کوردستان وەردەگیرێت، کەبەنزیکەی بە '2 ترلیۆن' دینار دەخەمڵێنرێت.
حکومەتی فیدراڵی بۆ کڕینەوەی گەنمی جوتیارانی هەرێم پێویستی بە بڕی '1 ترلیۆن و 700 ملیار' دینارە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە رێژەی وەرگرتنی گەنم لە جوتیارانی هەرێم جێگیر نەکرێت و کراوە بێت.
نرخی هەر تۆنێک گەنم 850 هەزار دینارە
لەو بارەیەوە بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا لەگەڵ وەفدێکی یاوەری، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "ساڵانی رابردوو، حکومەتی عیراق رێژەیەکی بۆ دیاریکردبووین کە گەنم لە جوتیاران وەربگرین کە 300 هەزار تۆن بوو، هەرچەندە بەهۆی زۆری بەرهەمهێنانی گەنمەوە رێژەکە زیادکرا، بەڵام بۆ ئەمساڵ داوادەکەین ئەو رێژەیە جێگیر نەکرێت".
"نرخی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم بە هەمان ئەو نرخە دەبێت کە ساڵی رابردوو لێیان وەرگیراوە کە بۆ هەر تۆنێک '850 هەزار' دینارە"، وەزیری کشتوکاڵ وای وت.
وتیشی:" بڕیارە هەفتەی داهاتوو دووبارە لەسەر بابەتی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لەگەڵ لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی عیراق و سەرۆکایەتی پەرلەمان و لیژنەی کشتوکاڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆببینەوە، پێویستە بگەینە بڕیاری کۆتایی، بۆ پشتیوانی هەنگاوەکانیشمان سەردانی سەرۆککۆماری عیراقمان کردووە و بەڵێنی پشتیوانیکردنی هەنگاوەکانمانی پێداوین".
سەبارەت بە ئاستی کشتوکاڵ لەهەرێمی کوردستاندا بێگەرد تاڵەبانی وتی:" سوپاس بۆ خودا لەبەشێکی زۆری بەروبوومە کشتوکاڵییەکان گەیشتووینەتە ئاسایشی خۆراکی خۆمان، لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان تەنانەت لەبەرهەمە پەلەوەڕییەکانیش، کە ئەمە جێگەی خۆشحاڵیی و ماندووبونی جوتیارانە، بەڵام هێشتا پێویستمان پێیە و دەبێت زیاتر تێبکۆشین".
2 ملیۆن و900 هەزار دۆنم زەوی هەرێم گەنمە
بەپێی بەدواداچونێکی PUKMEDIA ئەمساڵ بەرهەمی گەنمی جوتیاران لەهەرێمی کوردستان دەگاتە زیاتر لە 2 ملیۆن تۆن بەو پێیەی روبەری 2 ملیۆن و900 هەزار دۆنم زەوی بە گەنم چێندراوە، ئەمەش لەکاتێکدایە ساڵی رابردوو حکومەتی عیراق بڕی 500 هەزار تۆن گەنمی لە جوتیارانی هەرێم وەرگرتووە.
وەرگرتنی گەنمی هەرێم وەک پارێزگاکانی تری عیراق بێت
" غەریب ئەحمەد ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: لەکارنامەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریداوە کەبەیەک شێواز مامەڵە لەگەڵ بەرهەمی جوتیاراندا بکرێت و نابێت جیاوازی بکرێت، بۆیە قبوڵی ناکەین رێژەی کەمتر بۆ هەرێم دابنرێت بە بەراورد بە پارێزگاکانی تری عیراق، کە ساڵی پار 350- 500 هەزار تۆن گەنم لە جوتیارانی هەرێم وەرگیراوە، بۆیە ئەمساڵ حکومەتی عیراق ئاگادار کراوەتەوە کە پێویستە رێژەی وەرگرتنی گەنمی هەرێم کراوە بێت یان وەک پاریزگاکانی تری عیراق بێت"، غەریب ئەحمەد وای وت.
پێشبینی دەکرێت بۆ ئەمساڵ قەبارەی بەرهەمهێنانی گەنم لە عیراق بەگشتی بگاتە حەوت ملیۆن تۆن، کە بەو ڕێژەیەش عیراق دەتوانێت سنووری خۆژیەنی لە گەنمدا تێبپەڕینێت و هەناردەی بکات بۆ دەرەوەش، کە بۆ ئەو بڕەش پێویستی بە بڕی '5 ترلیۆن و 950 ملیار دینار هەیە بۆ کڕینی تەواوی گەنمی جوتیارانی هەرێم و عیراق.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
کتێبی شەو لەكێوان ناساندنی بۆ كرا
11:36 AM - 2024-05-18 -
ساڵیادی کۆچی دوایی عادل موراد بەڕێوەچوو
11:08 AM - 2024-05-18 -
نوێنەرێکی یەکێتی: کێشەی کارتی نیشتمانی سلێمانی و هەڵەبجە چارەسەردەکرێت
08:17 PM - 2024-05-16 -
قوباد تاڵەبانی: ئەرکمانە کاربکەین بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی کەشوهەوا
05:47 PM - 2024-05-16
ئەمانەش ببینە
کوردستان 12:33 PM - 2024-05-18 سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی: دانانی پارێزگارێک بۆ کەرکوک کێشەکان چارەسەر دەکات
ئهنجومهنی نوێنهران بۆ ههڵبژاردنی سهرۆكهكهی كۆدهبێتهوه
09:46 AM - 2024-05-18
شەش ساڵ بەسەر کۆچی دوایی عادل موراد دا تێدەپەڕێت
09:11 AM - 2024-05-18
سەرۆک بافڵ: پێویستمان بە هەڵبژاردنێكی بێگەردە
06:45 PM - 2024-05-17
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: ئەمریکا بایەخی زۆر بە سەرنجەکانی یەکێتی دەدات
01:01 PM - 2024-05-17
زۆرترین خوێنراو
-
ئهنجومهنی نوێنهران بۆ ههڵبژاردنی سهرۆكهكهی كۆدهبێتهوه
عیراق 09:46 AM - 2024-05-18 -
شەش ساڵ بەسەر کۆچی دوایی عادل موراد دا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:11 AM - 2024-05-18 -
خەبات لە خەبات لایداوە
بیروڕا 10:32 PM - 2024-05-17 -
ناسر عەبدولنەبی محەمەد کۆچی دوایی کرد
پرسەنامە 07:25 PM - 2024-05-17 -
سەرۆک بافڵ: پێویستمان بە هەڵبژاردنێكی بێگەردە
کوردستان 06:45 PM - 2024-05-17 -
سەوزاییەکانی ناودڵ
بیروڕا 04:26 PM - 2024-05-17 -
هەموومان لەسەر مەزاری عادل موراد دەبین
ی ن ک 04:16 PM - 2024-05-17 -
مەعلوم ئەمە (خەبات) نییە
بیروڕا 03:05 PM - 2024-05-17