پەرلەمانتارێکی یەکێتی: قبوڵی ناکەین جیاوازی لەوەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم بکرێت
کوردستان 05:11 PM - 2024-04-29گەنمی جوتیاران
وەفدێکی باڵای وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم لە بەغدایە بۆئەوەی حکومەتی عیراق بڕیار بدات سەرجەم گەنمی بەرهەمهێندراوی جوتیاران وەربگرێت، ئەمەش لەکاتێکدایە پێشبینی دەکرێت بۆ ئەمساڵ گەنمی بەرهەمهێندراو لە هەرێمی کوردستان بگاتە نزیکەی 2 ملیۆن تۆن بەو پێیەی نزیکەی 3 ملیۆن دۆنم زەوی بەگەنم چێندراوە، پەرلەمانتارێکی یەکێتیش دەڵێت: "بۆیە قبوڵی ناکەین رێژەی کەمتر بۆ هەرێم دابنرێت بە بەراورد بە پارێزگاکانی تری عیراق".
پشتگیری لەداوای جوتیاران دەکەین
غەریب ئەحمەد ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "وەک لیژنەکە بە تەواوی پشتگیری لە داوای جوتیاران دەکەین کەلەلایەن وەزیری کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمەوە خراوەتەروو، رێگەش نادرێت چیتر ئەو زوڵمە لە جوتیارانی هەرێمی کوردستان بکرێت لە ساغکردنەوەو بەبازاڕکردنی گەنم و بەرهەمە کشتوکاڵییەکان".
"لەکارنامەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریداوە کەبەیەک شێواز مامەڵە لەگەڵ بەرهەمی جوتیاراندا بکرێت و نابێت جیاوازی بکرێت، بۆیە قبوڵی ناکەین رێژەی کەمتر بۆ هەرێم دابنرێت بە بەراورد بە پارێزگاکانی تری عیراق، کە ساڵی پار 350- 500 هەزار تۆن گەنم لە جوتیارانی هەرێم وەرگیراوە، بۆیە ئەمساڵ حکومەتی عیراق ئاگادار کراوەتەوە کە پێویستە رێژەی وەرگرتنی گەنمی هەرێم کراوە بێت یان وەک پاریزگاکانی تری عیراق بێت"، غەریب ئەحمەد وای وت.
فراکسیۆنی یەکێتی مافی جوتیاران دەپارێزێت
فراکسیۆنی یەکێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هەموو هەوڵەکانی بۆ پاراستنی مافی جوتیارانی هەرێم دەخاتەگەڕ و کاردەکات بۆ بەبازاڕکردنی بەرهەمەکەیان وەک جوتیارانی پارێزگاکانی تری عیراق.
هەرێم کەمال ئاغا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند: "پاراستنی مافی جوتیاران و زامنکردنی شایستە داراییەکانیان ئەرکی ئێمەیە و هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ پاڕاستنی مافی جوتیارانی هەرێمی کوردستان، بە هەماهەنگی کردن لەنێوان وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێم وحکومەتی فیدڕاڵ بۆ وەرگرتنی تەواوی بەرهەمی جوتیاران بە بازڕکردنی وەکو هاوشێوەکانیان لە جوتیارانی پارێزگاکانی تری عیراق".
"لەکۆبونەوەماندا لەگەڵ بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان و وەفدی یاوەری باسیشمان لە دروست کردنی ژمارەیەک بەنداو لە هەرێمی کوردستان کرد"، هەرێم کەمال ئاغا وای وت
گەنمی جوتیاران بەبازاڕی دەکرێت
ئامانج لەسەردانی وەفدی هەرێم بۆ بەغدا دروستکردنی بەنداو و بەبازاڕیکردنی گەنمی جوتیارانە لەهەرێمی کوردستان، بەتایبەت کە ساڵبەساڵ بەرهەمهێنانی گەنم لەهەرێم زیاد دەکات.
بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "وەفدە باڵاکەی وەزارەتمان کە سەردانی بەغدای کردووە و لەگەڵ سەرۆککۆمار و سەرۆکایەتی پەرلەمان و لیژنەی کشتوکاڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆدەبێتەوە کە ئامانج لێی دروستکردنی چەند بەنداوێکە بۆ هەرێمی کوردستان و هاوکات بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان".
"ساڵانی رابردوو، حکومەتی عیراق رێژەیەکی بۆ دیاریکردبووین کە گەنم لە جوتیاران وەربگرین کە 300 هەزار تۆن بوو، هەرچەندە بەهۆی زۆری بەرهەمهێنانی گەنمەوە رێژەکە زیادکرا، بەڵام بۆ ئەمساڵ داوادەکەین ئەو رێژەیە جێگیر نەکرێت بەسەر جوتیارانماندا و بەپێی توانای بەرهەمهێنانمان گەنم لە جوتیارانی هەرێم وەربگیرێت، چونکە ساڵ بە ساڵ بەرهەمهێنانی گەنم لە هەرێمی کوردستان زیاددەکات کە بۆ ئەمساڵ توانراوە رێژەیەکی زۆر گەنم بەرهەمبهێندرێت"، بێگەرد تاڵەبانی وادەڵێت.
وتیشی: "نرخی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم بە هەمان ئەو نرخە دەبێت کە ساڵی رابردوو لێیان وەرگیراوە کە بۆ هەر تۆنێک 850 هەزار دینارە، هاوکات بە هیچ جۆرێک رێگەمان نەداوە کە هیچ بڕە گەنمێک لە وڵاتانی دەرەوە هاوردەی هەرێم بکرێت و لە سایلۆکانمان بەبازاڕکردنی بۆبکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا داوامان لە وەزارەتی کشتوکاڵی عیراق کردووە نوێنەریان لە سایلۆکانی هەرێم هەبێت لەکاتی وەرگرتنی گەنم لە جوتیاران".
هەرێم.. رێژەیەکی زۆری گەنم بەرهەمدەهێنرێت
ساڵانە لە هەرێمی کوردستان لەلایەن جوتیارانەوە
رێژەیەکی زۆر گەنم بەرهەم دەهێندرێت و جوتیاران رووبەڕووی وەرنەگرتنی سەرجەم گەنمەکانیان
لەلایەن حکومەتی عیراقەوە دەبنەوە، بۆ ئەو مەبەستەش لە ئێستادا وەفدێکی باڵای وەزارەتی
کشتوکاڵی بە سەرۆکایەتی وەزیری کشتوکاڵ لە بەغدایە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەوە، بۆئەوەی
لە ئەمساڵدا بتواندرێت جوتیارانی هەرێم سەرجەم ئەو گەنمانەی بەرهەمیان هێناوە بە رەسمی
لەلایەن حکومەتی عیراقەوە لێیان وەربگیرێت.
پێشبینی بەرهەمهێنانی زیاتر لە 2 ملیۆن تۆن گەنم دەکرێت
بەپێی بەدواداچوونێکی PUKMEDIA ، ساڵی رابردوو حکومەتی عیراق بڕی 500 هەزار تۆن گەنمی لە جوتیارانی هەرێم وەرگرتووە، بەڵام پێدەچێت بەرهەمهێنانی گەنم لە ئەمساڵدا لە هەرێمی کوردستان زۆر زیاد بکات، چونکە زیاتر لە 2 ملیۆن و 900 هەزار دۆنم زەوی بە گەنم چێندراوە، هەروەها چاوەڕوان دەکرێت بەرهەمی گەنمی ئەمساڵی جوتیارانی هەرێم زیاتر لە 2 ملیۆن تۆن بێت، پێشبینی دەکرێت بۆ ئەمساڵ قەبارەی بەرهەمهێنانی گەنم لە عیراق بەگشتی بگاتە حەوت ملیۆن تۆن، کە بەو ڕێژەیەش عیراق دەتوانێت سنووری خۆژیەنی لە گەنمدا تێبپەڕینێت و هەناردەی بکات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
کتێبی شەو لەكێوان ناساندنی بۆ كرا
11:36 AM - 2024-05-18 -
ساڵیادی کۆچی دوایی عادل موراد بەڕێوەچوو
11:08 AM - 2024-05-18 -
نوێنەرێکی یەکێتی: کێشەی کارتی نیشتمانی سلێمانی و هەڵەبجە چارەسەردەکرێت
08:17 PM - 2024-05-16 -
قوباد تاڵەبانی: ئەرکمانە کاربکەین بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی کەشوهەوا
05:47 PM - 2024-05-16
ئەمانەش ببینە
شەش ساڵ بەسەر کۆچی دوایی عادل موراد دا تێدەپەڕێت
09:11 AM - 2024-05-18
سەرۆک بافڵ: پێویستمان بە هەڵبژاردنێكی بێگەردە
06:45 PM - 2024-05-17
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: ئەمریکا بایەخی زۆر بە سەرنجەکانی یەکێتی دەدات
01:01 PM - 2024-05-17
ئەنجومەنی نوێنەران سەرۆکێکی نوێ هەڵدەبژێرێت
10:38 AM - 2024-05-17
زۆرترین خوێنراو
-
خەبات لە خەبات لایداوە
بیروڕا 10:32 PM - 2024-05-17 -
ناسر عەبدولنەبی محەمەد کۆچی دوایی کرد
پرسەنامە 07:25 PM - 2024-05-17 -
سەرۆک بافڵ: پێویستمان بە هەڵبژاردنێكی بێگەردە
کوردستان 06:45 PM - 2024-05-17 -
باخەکانی خانەقی لەنێوان مێژوو... یادەوەریی دا
بیروڕا 04:26 PM - 2024-05-17 -
هەموومان لەسەر مەزاری عادل موراد دەبین
ی ن ک 04:16 PM - 2024-05-17 -
مەعلوم ئەمە (خەبات) نییە
بیروڕا 03:05 PM - 2024-05-17 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: ئەمریکا بایەخی زۆر بە سەرنجەکانی یەکێتی دەدات
کوردستان 01:01 PM - 2024-05-17 -
ئەنجومەنی نوێنەران سەرۆکێکی نوێ هەڵدەبژێرێت
عیراق 10:38 AM - 2024-05-17