داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26کێێڵگەی کۆرمۆر
سەعات 6:50 دەقیقەی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ٢٦-٤-٢٠٢٤، لە رێگەی 2 درۆنەوە هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر و بەوهۆیەوە چوار کەس کە بەڕەگەز یەمەنین گیانیان لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون، تا ئێشتاش سەرچاوەی هەڵدانی درۆنەکان دیارنین و لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە دەستیپێکردووە.
بەپێی زانیارییەکانی PUKMEDIA درۆنەکە هەمان شوێنی هێرشی پێشووی کردووەتە ئامانج و کۆگایەکی عەمباری غازی گرتووەتەوە و ئاگری گرتووە، بەوهۆیەشەوە بەرهەمهێنان و ناردنی غاز لە کێڵگەکە وەستاوە بەرهەمهێنانی کارەبا راوەستاوە، دواجار نزیکەی 2500 مێگاوات کارەبای کەمکردووەتەوە.
سەرچاوەی هەڵدانی درۆنەکان دیارنین
هاوکات لەبارەی هێرشەکەوە، رەمک رەمەزان قایمقامی قەزای چەمچەماڵ رایگەیاندووە:"لەئێستادا تیمەکانی فریاگوزاری سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە چۆنێتیی رووداوەکە و تا ئێستا سەرچاوەی هەڵدانی درۆنەکان دیارنییە".
نێچيرڤان بارزانی: ئهم هێرشانه ئارامى و سهقامگيريى وڵات دهخهنه مهترسييهوه
هێرشەکە هەر زوو کاردانەوەی لێکەوتەوە و نێچيرڤان بارزانی سهرۆكى ههرێمى كوردستان لە بەیاننامەیەکدا سەرکۆنەی هێرشەکەی کرد و رایگەیاند:"دووپاتى دهكهمهوه كه ئهم هێرشانه ئارامى و سهقامگيريى وڵات دهخهنه مهترسييهوه و لايهنه پهيوهنديدارهكانى حكوومهتى عێراقى فيدراڵ پێويسته ئهركى خۆيان بۆ ڕێگرى لهو هێرش و پهلامارانه و دۆزينهوهى ئهنجامدهرانى له ههر لايهنێك بن بگێڕن و به سزاى ياسايى بگهيهنرێن".
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
هەروەها قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەکدا بەتوندی هێرشەکەی ئیدانە کرد و رایگەیاند:" داوا لە حکومەتی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێم دەکەم، دەستبەجێ لێکۆڵینەوەی ورد دەست پێ بکەن و ڕێکاری جدی بگرنەبەر بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە هێرشانە کەتیایدا هاوڵاتیانی مەدەنی دەبنە قوربانی و خەڵکی کوردستان بەگشتی زیانمەندی سەرەکی دەبن".
فراکسیۆنی یەکێتی: هەموو هەوڵێک دەخەینە گەڕ بۆ بەسزاگەیاندنی بکەرانی هێرشەکە
هاوکات فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە بەیاننامەیەکدا وێڕای ئیدانەکردنی هێرشەکە رایگەیاند:"حکومەتی فیدرالی و حکومەتی هەرێم پێویستە بەئەرکی خۆیان هەستن و لەئاست ئەم تاوانەدا بێدەنگ نەبن و لێکۆلینەوەی راستەقینە بکەن و رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بۆ چەندبارە نەبوونەوەی، ئێمەیش لە فراکسیۆنی یەکێتی هەموو هەوڵێکمان دەخەینەگەر و بەردەوام دەبین تا بکەرانی ئەم تاوانە ئاشکرا دەکرێن و رووبەروی یاسا دەکرێنەوەو دڵنیایی دەدەرێ لە روونەدانەوەی ئەمجۆرە پەلامارانە".
شانەی راگەیاندنی ئاسایشی عیراق: لێکۆڵینەوە لەسەر هێرشەکە دەکرێت
شانەی راگەیاندنی ئاسایشی عێراق لەراگەیەندراوێکیدا کە وێنەیەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە، دەڵێت:"لەسەر راسپاردەی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق لیژنەیەکی سەر بە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لێکۆڵینەوە لەسەر هێرشە تێکدەرانەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرۆمۆر دەکات"
هەروەک ئیدانەی ئەو هێرشە دەکات و رایدەگەیەنێت:" دەستدرێژیکاران بە سزای دادپەروەرانەی خۆیان دەگەن"
ئەمەش لەکاتێکدایە دوو ساڵ پێش ئێستا سەعات 4:45 دهقیقهی ئێوارەی رۆژی 22حوزهیرانی 2022، كاتیۆشایەک له شوێنێكی نادیارهوه ئاڕاستهی كێڵگهی كۆرمۆر كرا و هێرشەکەش چەند جارێک دووبارەکرایەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
کتێبی شەو لەكێوان ناساندنی بۆ كرا
11:36 AM - 2024-05-18 -
ساڵیادی کۆچی دوایی عادل موراد بەڕێوەچوو
11:08 AM - 2024-05-18 -
نوێنەرێکی یەکێتی: کێشەی کارتی نیشتمانی سلێمانی و هەڵەبجە چارەسەردەکرێت
08:17 PM - 2024-05-16 -
قوباد تاڵەبانی: ئەرکمانە کاربکەین بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی کەشوهەوا
05:47 PM - 2024-05-16
ئەمانەش ببینە
کوردستان 12:33 PM - 2024-05-18 سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی: دانانی پارێزگارێک بۆ کەرکوک کێشەکان چارەسەر دەکات
ئهنجومهنی نوێنهران بۆ ههڵبژاردنی سهرۆكهكهی كۆدهبێتهوه
09:46 AM - 2024-05-18
شەش ساڵ بەسەر کۆچی دوایی عادل موراد دا تێدەپەڕێت
09:11 AM - 2024-05-18
سەرۆک بافڵ: پێویستمان بە هەڵبژاردنێكی بێگەردە
06:45 PM - 2024-05-17
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: ئەمریکا بایەخی زۆر بە سەرنجەکانی یەکێتی دەدات
01:01 PM - 2024-05-17
زۆرترین خوێنراو
-
ئهنجومهنی نوێنهران بۆ ههڵبژاردنی سهرۆكهكهی كۆدهبێتهوه
عیراق 09:46 AM - 2024-05-18 -
شەش ساڵ بەسەر کۆچی دوایی عادل موراد دا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:11 AM - 2024-05-18 -
خەبات لە خەبات لایداوە
بیروڕا 10:32 PM - 2024-05-17 -
ناسر عەبدولنەبی محەمەد کۆچی دوایی کرد
پرسەنامە 07:25 PM - 2024-05-17 -
سەرۆک بافڵ: پێویستمان بە هەڵبژاردنێكی بێگەردە
کوردستان 06:45 PM - 2024-05-17 -
سەوزاییەکانی ناودڵ
بیروڕا 04:26 PM - 2024-05-17 -
هەموومان لەسەر مەزاری عادل موراد دەبین
ی ن ک 04:16 PM - 2024-05-17 -
مەعلوم ئەمە (خەبات) نییە
بیروڕا 03:05 PM - 2024-05-17