لهئهمریكاوه تا هه‌رێم: هه‌ڵبژاردن بكرێت
کوردستان 06:22 PM - 2024-04-16ئاڵای کوردستان، کۆشکی سپی ئەمریکا، دەنگدان
سه‌رۆكی ئه‌مریكا
له‌كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ته‌ئكید له‌گرنگی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی
شه‌فاف و دادپه‌روه‌ر له‌هه‌رێمی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی عیراقێكی دیموكراسی ده‌كاته‌وه،
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش سووره له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی
خۆی له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌و واده‌یه‌ی كه
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دیاریی كردوه‌و داوا ده‌كات هه‌ڵبژاردن له‌وه زیاتر
دوانه‌خرێت.
كۆشكی سپی: بایدن پشتیوانی هه‌ڵبژاردنه له‌هه‌رێم
كۆشكی سپی
راگه‌یه‌نراوی هاوبه‌شی كۆبوونه‌وه‌ی جۆزیف بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا و محه‌مه‌د شیاع
سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقی بڵاوكردهوهو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردوه: "سه‌رۆكی
ئه‌مریكا له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پشتیوانی هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد‌و دادپه‌روه‌ر و شه‌فاف
له‌هه‌رێمی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی گه‌شه‌پێدانی دیموكراسی له عیراق كردوه".
سه‌رۆك بافڵ: هه‌ڵبژاردن ده‌بێته به‌هێزکردنی پایه‌كانی دیموكراسی
هاوكات بافڵ
جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ده‌باشان پێشوازی له‌خاتوو
ئان‌و سارێلا باڵیۆزی فینله‌ندا له عیراق كرد‌و لهكۆبوونهوهكهیاندا هه‌ردوولا
هاوڕابوون كه پێویسته هه‌ڵبژاردنێكی بێگه‌رد له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا له‌هه‌رێمی
كوردستان ئه‌نجامبدرێت و ببێته مایه‌ی ئارامیی سیاسی، به‌ره‌وپێشچوون و به‌هێزتركردنی
پایه‌كانی دیموكراسی له هه‌رێم.
قوباد تاڵه‌بانی: ده‌بێت هه‌ڵبژاردن بكرێت و له‌وه زیاتر دوانه‌كه‌وێت
له‌لایه‌كی دیكه‌وه
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌وه
بۆ ماوریتسیۆ گرێنگانتی باڵیۆزی ئیتاڵیا له‌عیراق په‌رۆشی خۆی بۆ بهڕێَوهچوونی
پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ خولی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان له‌پێناو كاراكردنی
ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاسادانان بۆ خزمه‌تكردنی زیاتری هاووڵاتیان ده‌ربڕی و جه‌ختیشی
كرده‌وه كه:"سورین له‌سه‌ر بۆچوونی خۆمان و ده‌بێت هه‌ڵبژاردن بكرێت و له‌وه
زیاتر دوانه‌كه‌وێت".
یۆنامی و مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردن: هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ی خۆیدا ئه‌نجامبدرێت
هه‌ر ئه‌مڕۆ
16-4-2024 رزگار حاجی حه‌مه لێپرسراوی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان له‌سلێمانی، پێشوازی له تیمی هاریكاری هه‌ڵبژاردنی سه‌ر به نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان
(یۆنامی) كرد‌و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌گرنگی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی
كوردستان له‌واده‌ی خۆیدا كرده‌وه.
رۆژی 3-3-2024، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ جاری چوارەم مەرسومی
وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستانی دەركرد و بڕیاریدا
كە رۆژی 10-6-2024 هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت، زۆربەی لایەنەکانیش پاڵپشتی لە بەڕێوەچوونی
پڕۆسەکە دەکەن لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا و لیستی کاندیدەکانیان پێشکەشی کۆمسیۆن کردووە و بڕیارە دوو هاوپەیمانی و 10 حزب و 57 کاندیدی سەربەخۆ بەشداری هەڵبژاردنەکە بکەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
کتێبی شەو لەكێوان ناساندنی بۆ كرا
11:36 AM - 2024-05-18 -
ساڵیادی کۆچی دوایی عادل موراد بەڕێوەچوو
11:08 AM - 2024-05-18 -
نوێنەرێکی یەکێتی: کێشەی کارتی نیشتمانی سلێمانی و هەڵەبجە چارەسەردەکرێت
08:17 PM - 2024-05-16 -
قوباد تاڵەبانی: ئەرکمانە کاربکەین بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی کەشوهەوا
05:47 PM - 2024-05-16
ئەمانەش ببینە
کوردستان 12:33 PM - 2024-05-18 سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی: دانانی پارێزگارێک بۆ کەرکوک کێشەکان چارەسەر دەکات
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكه‌كه‌ی كۆده‌بێته‌وه
09:46 AM - 2024-05-18
شەش ساڵ بەسەر کۆچی دوایی عادل موراد دا تێدەپەڕێت
09:11 AM - 2024-05-18
سەرۆک بافڵ: پێویستمان بە هەڵبژاردنێكی بێگەردە
06:45 PM - 2024-05-17
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: ئەمریکا بایەخی زۆر بە سەرنجەکانی یەکێتی دەدات
01:01 PM - 2024-05-17
زۆرترین خوێنراو
-
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكه‌كه‌ی كۆده‌بێته‌وه
عیراق 09:46 AM - 2024-05-18 -
شەش ساڵ بەسەر کۆچی دوایی عادل موراد دا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:11 AM - 2024-05-18 -
خەبات لە خەبات لایداوە
بیروڕا 10:32 PM - 2024-05-17 -
ناسر عەبدولنەبی محەمەد کۆچی دوایی کرد
پرسەنامە 07:25 PM - 2024-05-17 -
سەرۆک بافڵ: پێویستمان بە هەڵبژاردنێكی بێگەردە
کوردستان 06:45 PM - 2024-05-17 -
سەوزاییەکانی ناودڵ
بیروڕا 04:26 PM - 2024-05-17 -
هەموومان لەسەر مەزاری عادل موراد دەبین
ی ن ک 04:16 PM - 2024-05-17 -
مەعلوم ئەمە (خەبات) نییە
بیروڕا 03:05 PM - 2024-05-17