قوباد تاڵەبانی: هەوڵی جدی هەیە بۆ هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی عیراق
کوردستان 04:47 PM - 2024-01-09قوباد تاڵەبانی و جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ عیراق
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران لەگەڵ وەفدێکی
نەتەوەیەکگرتووەکان بەسەرۆکایەتی کڵاودیۆ کۆردۆن، جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری
گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ عیراق کۆبووەوە و پێکەوە باسی چەند پرسێکی جێگەی بایەخی
هەردوولایان تاوتوێ کرد.
لە تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی سێ شەمە
( ٩/١/٢٠٢٤)، لە هەولێر بەڕێوەچوو و تیایدا دابان شەدەڵە جێگری بەرپرسی فەرمانگەی
پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم ئامادەی بوو، گفتوگۆکرا لەبارەی چۆنییەتی چارەسەرکردنی
کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و لەناویشیاندا کێشەی بودجەی هەرێمی کوردستان.
لەمبارەیەوە قوباد تاڵەبانی دواین گۆڕانکارییەکانی
بۆ وەفدی میوان روون کردەوە و رایگەیاند؛ وەفدی هەرێم لە دواین سەردانیدا بۆ بەغدا
گفتوگۆی باش و ئەرێنییان کردوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵ و هەوڵی
جدیش هەیە بۆ هەموارکردنەوەی یاسای بودجە.
وتیشی: لەم قۆناغەدا پێویستە حکومەتی هەرێم و هەموو
لایەنە کوردستانییەکان پێکەوە گفتوگۆی جدی لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان و فراکسیۆنە جیاوازەکانی
ناو پەرلەمانی عێراق بکەن تا یاسای بودجە بە شێوەیەک هەموار بکرێتەوە کە کێشەی موچەی
فەرمانبەران و بەشە بودجەی هەرێم بە یەکجاری چارەسەر بکات.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی هەڵبژاردنەکانی
ئەنجومەنی پارێزگاکان و چۆنییەتی پێکهێنانی حکومەتە خۆجێیەکان کرا. لەمبارەیەشەوە
جێگری سەرۆک وەزیران جەختی کردەوە کە؛ دەبێت بەپێی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لە پرۆسەی
پێکهێنانی حکومەتە خۆجێیەکاندا رێز لە دەنگ و ئیرادەی خەڵک بگیرێت و هاوکاتیش نابێت
هەوڵی پەراوێزخستنی هیچ لایەن و پێکهاتەیەک بدرێت.
سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیش، جێگری
سەرۆک وەزیران جەختی کردەوە لەسەر پێویستیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن بەشێوەیەکی پاک و بێگەرد کە جێی رەزامەندی هەمووان
بێت و مافی هەموو لایەک و لەناویشیاندا پێکهاتەکان پارێزراوبێت.
لە دواین تەوەری کۆبوونەوەکەشدا باسی گۆڕانکارییەکانی
ناوچەکە و دۆخی سیاسی عێراق کرا. هەردوولا هاوڕابوون کە پێویستە لایەنە عێراقییەکان
هەستیاری دۆخەکە لەبەرچاو بگرن و بە گرتنەبەری سیاسەتی حەکیمانە خۆیان بەدوور بگرن
لە هەر جۆرە هەڵوێست و هەنگاوێک کە سەقامگیری عێراق و هەرێمی کوردستان بخاتە مەترسییەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەیام و پیرۆزباییەکان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی
12:07 PM - 2024-05-31 -
مەسرور بارزانی: یەکێتی رۆڵی دیارو کاریگەری هەیە
08:58 PM - 2024-06-01 -
پلانی چارەسەر بۆ پیسبوونی ژینگە و ئاو لە سلێمانی دادەنرێت
03:35 PM - 2024-06-01 -
سەرۆكی هەرێم: مێژووی خەبات و تێكۆشانی یەكێتی بەرز هەڵدەسەنگێنین
02:51 PM - 2024-06-01
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ: کوردستان پێویستی بە هەمووانە و دەنگمان پێکەوە زوڵاڵترە
10:32 AM - 2024-06-01
سەرۆک کۆمار: دامەزراندنی یەکێتی خەباتێکی مەزنە بۆ ئازادی
08:13 PM - 2024-05-31
مەکتەبی سیاسی یەکێتی: ئەزموونەکەمان پێویستی بە راستکردنەوەی رێرەوە
01:40 PM - 2024-05-31
بزوتنەوەی گۆڕان: یادی یەکێتی بکەیەنە پەیامی یەکڕیزی و تەبایی
12:01 PM - 2024-05-31
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆك بافڵ: نابێت حکومەت و دادگا وەک چەک بەکاربهێنێن
کوردستان 08:39 PM - 2024-06-01 -
پلانی چارەسەر بۆ پیسبوونی ژینگە و ئاو لە سلێمانی دادەنرێت
کوردستان 03:35 PM - 2024-06-01 -
سەرۆكی هەرێم: مێژووی خەبات و تێكۆشانی یەكێتی بەرز هەڵدەسەنگێنین
کوردستان 02:51 PM - 2024-06-01 -
یادی یەکێتی لە سەرتاسەری کوردستان دەکرێتەوە
کوردستان 02:32 PM - 2024-06-01 -
پەیامی مەکتەبی سیاسی پارتی لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی دا
کوردستان 12:30 PM - 2024-06-01 -
ئالنگارییەکان و هەستانەوەی یەکێتی
بیروڕا 10:59 AM - 2024-06-01 -
پەیامی هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆ حاکم شێخ لەتیف شێخ تەها
پرسەنامە 10:50 AM - 2024-06-01 -
سەرۆک بافڵ: کوردستان پێویستی بە هەمووانە و دەنگمان پێکەوە زوڵاڵترە
کوردستان 10:32 AM - 2024-06-01