عیماد ئەحمەد: ئامانجمان پێکهێنانی ئەنجومەنێکی خزمەتگوزارە بۆ کەرکوک
کوردستان 05:46 PM - 2023-12-25عیماد ئەحمەد
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستی هاوپەیمانی بۆ لایەنە کوردستانییەکان درێژدەکات و خزمەتی خەڵک بەکاری لە پێشینەی دەزانێت، لەم روانگەیەشەوە لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری رایدەگەیەنێت: "یەکێتی لەسەر رێبازی چەپکە گوڵەکەی سەرۆک مام جەلال درێژە بە خەباتی سیاسی دەدات"، دەشڵێت: "لە کەرکوک هێز و دەنگی یەکەمین و ئیستحقاقی هەڵبژاردنە پارێزگاری کەرکوک بۆ یەکێتی بێت و ئامانجمانە ئەنجومەنێکی خزمەتگوزار پێکبهێنین بۆ خزمەتی کەرکوک".
یەکێتی زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا
عیماد ئەحمەد لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "ئەو دەرئەنجامە ناکۆتاییەی لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراقەوە لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق راگەیەندراوە، ئەرکی یەکێتی لەناوچە جێناکۆکەکان بە گشتی و کەرکوک بە تایبەتی قورستر کردووە، چونکە یەکێتی توانیویەتی لەناوچە جێناکۆکەکان زۆرترین دەنگ بەدەست بهێنێت، ئەو سەرکەوتنەش لێمان دەخوازێت دەستی خزمەت بۆ خەڵک و هاوپەیمانێتی بۆ لایەنەکان درێژ بکەین".
سیاسەتی یەکێتی پێکهێنانی ئەنجومەنێکی خزمەتگوزارە بۆ کەرکوک
"ئەرکمانە ئەو بەڵێنانەی لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا بە دەنگدەرانی خۆشەویستی ناوچە جێناکۆکەکان بەتایبەت کەرکوکمان داوە، جێبەجێی بکەین و سیاسەتی یەکێتی ئەوەیە کە لەگەڵ لایەنە کوردستانییەکان و پێکهاتە رەسەنەکانی کەرکوک پارێزگار و ئەنجومەنێک بۆ کەرکوک پێکبهێنێت کە خزمەتکاری خەڵکی شارەکە بێت، بێگومان ئەگەر لایەنە کوردستانییەکان هاوپەیمانمان بن بۆ نەینەوا و پارێزگا جێناکۆکەکانی دیکەش ئەو پلانە جێبەجێ دەکەین، ئەمە جگە لەوەی لە کەرکوک یەکێتی دەنگی یەکەمی بەدەستهێناوەو ئیستحقاقی خۆیەتی لە هەڵبژاردن کە پارێزگاری کەرکوک وەربگرێت"، عیماد ئەحمەد وای وت.
یەکێتی بۆ خزمەتی خەڵک درووستبووە
لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری ئاماژەی بەوەشکرد: "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە رابردوودا سەرکەوتنی گەورەی لە کۆنگرە و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق بەدەستهێنا، بەو رۆحیەتەشەوە و بەیەک دەنگ کاردەکەین بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان و ئامانجمانە سەرکەوتنی گەورەش لەو هەڵبژاردنە بەدەستبهێنین، بۆ ئەوەی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستانیش پلان و بەرنامەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جێبەجێ بکەین، کە خزمەتکردنی خەڵکە و بۆ ئەو ئامانجەش دامەزراوە".
دەشڵێت: "وەک چۆن لە
رابردوودا بەسەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
یەکێتی جموجوڵی سیاسی لەسەر ئاستی هەرێم و عیراق هەبووە، لە ئایندەشدا جموجوڵی
سیاسی زیاترمان دەبێت، کە تەنها ئامانجمان خزمەتکردنی خەڵکی هەرێم و عیراقە و
لەسەر رێبازەکەی سەرۆک مام جەلالیش کە رێبازی چەپکە گوڵەکەیە، کاری پێکەوەییمان
لەگەڵ لایەنەکان دەوێت، لەپێناو بەدیهێنانی ئازادی و ئارامی زیاتر بۆ عیراق و
خزمەتی زیاتر بۆ گەلی خۆمان و عیراق بە گشتی".
PUKMEDIA
دەقی چاوپێکەوتنەکە بە ڤیدیۆ....
هەواڵی زیاتر
-
کتێبی شەو لەكێوان ناساندنی بۆ كرا
11:36 AM - 2024-05-18 -
ساڵیادی کۆچی دوایی عادل موراد بەڕێوەچوو
11:08 AM - 2024-05-18 -
نوێنەرێکی یەکێتی: کێشەی کارتی نیشتمانی سلێمانی و هەڵەبجە چارەسەردەکرێت
08:17 PM - 2024-05-16 -
قوباد تاڵەبانی: ئەرکمانە کاربکەین بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی کەشوهەوا
05:47 PM - 2024-05-16
ئەمانەش ببینە
کوردستان 12:33 PM - 2024-05-18 سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی: دانانی پارێزگارێک بۆ کەرکوک کێشەکان چارەسەر دەکات
ئهنجومهنی نوێنهران بۆ ههڵبژاردنی سهرۆكهكهی كۆدهبێتهوه
09:46 AM - 2024-05-18
شەش ساڵ بەسەر کۆچی دوایی عادل موراد دا تێدەپەڕێت
09:11 AM - 2024-05-18
سەرۆک بافڵ: پێویستمان بە هەڵبژاردنێكی بێگەردە
06:45 PM - 2024-05-17
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: ئەمریکا بایەخی زۆر بە سەرنجەکانی یەکێتی دەدات
01:01 PM - 2024-05-17
زۆرترین خوێنراو
-
ئهنجومهنی نوێنهران بۆ ههڵبژاردنی سهرۆكهكهی كۆدهبێتهوه
عیراق 09:46 AM - 2024-05-18 -
شەش ساڵ بەسەر کۆچی دوایی عادل موراد دا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:11 AM - 2024-05-18 -
خەبات لە خەبات لایداوە
بیروڕا 10:32 PM - 2024-05-17 -
ناسر عەبدولنەبی محەمەد کۆچی دوایی کرد
پرسەنامە 07:25 PM - 2024-05-17 -
سەرۆک بافڵ: پێویستمان بە هەڵبژاردنێكی بێگەردە
کوردستان 06:45 PM - 2024-05-17 -
سەوزاییەکانی ناودڵ
بیروڕا 04:26 PM - 2024-05-17 -
هەموومان لەسەر مەزاری عادل موراد دەبین
ی ن ک 04:16 PM - 2024-05-17 -
مەعلوم ئەمە (خەبات) نییە
بیروڕا 03:05 PM - 2024-05-17