پەرلەمانتارێکی یەکێتی بەدواداچوون بۆ کێشەی موچەخۆرانی هەرێم دەکات
کوردستان 11:16 PM - 2023-11-21د. بڕیار رەشید
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت،
"دۆخی خراپی موچەخۆرانی هەرێممان بۆ وەزیری دارایی عیراق روونکردەوە، بەڵام ئەو
پێی راگەیاندین تا ئێستا حکومەتی هەرێم هەماهەنگ نەبووە لەو پابەندیانەی لەسەریەتی
و لەئاشکراکردنی ئەو داتایانەی لایەتی".
حکومەتی هەرێم هەماهەنگ نەبووە
د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی
عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "ئەمڕۆ بەمەبەستی بەدواداچون لە کێشە داراییەکانی حکومەتی
هەریمی کوردستان و دواکەوتنی موچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم، چاومان بە تەیف
سامی وەزیری دارایی حکومەتی عیراق کەوت و دۆخی خراپی موچەخۆرانی هەرێممان بۆڕوونکردەوە،
کە بەهۆی بایکۆتی مامۆستایان تەواوی کەرتی پەروەردە و ئایندەی منداڵ و نەوەکانی
داهاتوو لەمەترسییدایە، باسمان لەهەموو ئەو گرفتانە کرد کە بەهۆی بێ مووچەیەوە
دروست بووە".
"وەزیری دارای پێی راگەیاندین تا ئێستا
حکومەتی هەرێم هەماهەنگ نەبووە لەو پابەندیانەی لەسەیەتی و لەئاشکراکردنی ئەو داتایانەی
لایەتی، هەرچـەندە وەفدە جیاجیاکانی حکومەتی هەرێم هەموو ئامادەیەکیان پیشاندا بۆ
جێبەجێکردنی رێکەوتن و داواکاریەکانی بەغدا"، د. بڕیار رەشید وادەڵێت.
پێویستە حکومەتی هەرێم دەستپێشخەری بکات
د. بڕیار رەشید وتیشی: "ئەو ٧٠٠ ملیارەی کەماوە لە ماوەی داهاتوودا دەنێردێت
بۆ حکومەتی هەرێم، بەڵام بۆ دوای ئەو قۆناغە جارێکی تر پێویستی بەبڕیاری ئەنجوومەنی
وەزیرانە بۆ ئەوەی ئەم قەرزە ٧٠٠ ملیارە بەردەوام بێت".
ئاماژەی بەوەشدا: "تاکە چارەسەر هەمواری یاسایی
بودجەیە و ئەویش لە ساڵی تازەوە دەکرێت، تاکو ئەو کاتەش گرنگە حکومەتی هەرێم دەستپێشخەری
بکات بۆ رێکەوتنێکی سیاسی بۆ ئەوەی قەرزەکان
بەردەوام بێت و موچەی فەرمانبەران زامن بکرێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
رووناک فەرەج کۆچی دوایی کرد
08:02 PM - 2024-06-17 -
سەرۆک بافڵ پەیامی هاوخەمی ئاراستەی شێخ نەهرۆ کەسنەزانی دەکات
05:05 PM - 2024-06-16 -
کاندیدێکی سەربەخۆی تورکمان لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە ئاگادار دەکرێتەوە
08:41 PM - 2024-06-15 -
پیرۆزباییەکان بۆ جەژنی قوربانی پیرۆز
06:49 PM - 2024-06-15
ئەمانەش ببینە
سەرۆک و کەسایەتیەکان پیرۆزبایی جەژن لە سەرۆک بافڵ دەکەن
03:47 PM - 2024-06-16
لەیەکەم رۆژی جەژندا 50 هەزار گەشتیار لە سلێمانین
12:02 PM - 2024-06-16
٧٨ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:14 AM - 2024-06-16
سەرۆک بافڵ: جەژن ببێتە مایەی قووڵکردنەوەی گیانی لێبووردەیی و پێکەوەژیان
07:37 PM - 2024-06-15
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ هەڤاڵ د.ئارەزوو مەحمود
پرسەنامە 10:29 PM - 2024-06-17 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری لە پرسەی محەمەد شێخ نەهرۆ کەسنەزانی دەکات
پرسەنامە 08:08 PM - 2024-06-17 -
رووناک فەرەج کۆچی دوایی کرد
هەواڵ 08:02 PM - 2024-06-17 -
ناکۆکی لایەنەکان هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان زیاتر دوادەخات
عیراق 12:45 PM - 2024-06-17