هه‌رێم كه‌مال ئاغا: كێشه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی سلێمانی سیاسییه
کوردستان 11:36 AM - 2023-10-31هەرێم کەمال ئاغا
هه‌رێم كه‌مال ئاغا ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری
له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ PUKMEDIA ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات:" هێرشه‌كانی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كانی
سنووری پارێزگای سلێمانی سیاسییه‌و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌بوونی كه‌سی بیانی سه‌ربازی
و مه‌ده‌نییه‌وه لهفڕۆكهخانهكان نییه‌و ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی هه‌ردوو لیژنه‌ی
په‌رله‌مان و حكومه‌تی عیراقیش ئه‌و راستییه‌ی پشتڕاستكردوه‌ته‌وه".
ده‌قی چاوپێكه‌وتنه‌كه:
* دوای سه‌ردانه‌كه‌ی قاسم ئه‌عره‌جی راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عیراق بۆ سلێمانی و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم، راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و تییدا رایگه‌یاندوه: "به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان هیچ كه‌سێكی بیانی سەربازی و مه‌ده‌نی له فڕۆكه‌خانه‌كانی سلێمانی و عه‌ربه‌تدا نین، كه‌واته بۆ هێرش ده‌كرێته سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كانی سلێمانی؟
-هه‌رێم كه‌مال ئاغا: "وێڕای سه‌ردانه‌كانی قاسم ئه‌عره‌جی، له رابردووش‌دا چه‌ند لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مان له‌ناویاندا لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری بۆ لێكۆڵینه‌وه له راستی رووداوه‌كان سه‌ردانی سلێمانییان كرد، ئێمه له لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری دوای لێكۆڵینه‌وه راپۆرته‌كانمان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و حكومه‌ت كردوه‌و به‌پێی به‌دواداچون و به‌ڵگه‌كان بۆمان ده‌ركه‌وت، ئه‌وه‌ی كه به‌رامبه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی و عه‌ربه‌ت كراوه سیاسییه و جگه له پێشێلكردنی سه‌روه‌ری ئاسمانی عیراق هیچ واتایه‌كی دیكه هه‌ڵناگرێت ، چونكه هه‌موو ئه‌و به‌ڵگانه‌ی له لێكۆڵینه‌وه‌كانماندا دهستمانكهوتوون ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت، كه هێرشه‌كان ناڕه‌وان، هه‌ربۆیه داوامان له حكومه‌تی عیراق كردوه رێگری بكات له‌پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاك و ئاسمانی عیراق له‌لایه‌ن توركیاوه، چونكه هه‌موو ئه‌و هێرشانه وایكردووه گوزه‌رانی خه‌ڵك به‌بارودۆخێكی خراپ‌دا بڕوات و خه‌ڵكی سلێمانی له فڕۆكه‌خانه‌كانی خۆیان بێبه‌شبكرێن، هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌و گه‌مارۆیه‌ی توركیا خستویه‌تییه سه‌ر ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی كه‌له فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانییه‌وه به ئاسمانی توركیادا گه‌شت ده‌كه‌ن، كاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌شتیاران و فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی دروستكردوه‌و پێویسته حكومه‌تی عیراق ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌ردانیكردنه‌كه‌ی قاسم ئه‌عره‌جی بۆ سلێمانی ئه‌و راستییانه‌ی سه‌لماند كه فڕۆكه‌خانه‌كانی سلێمانی مه‌ده‌نین و له‌ژێر چاودێری ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی عیراقدان".
*لیژنه‌كان چه‌ند جار سه‌ردانی سلێمانیان كردوه؟
- هه‌رێم كه‌مال ئاغا: "ئێمه وه‌ك لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مان دووجار سه‌ردانی فڕۆكه‌خانه‌كانی سلێمانیمان كردوه‌و لیژنه‌كانی حكومه‌تی عیراقیش سێ‌جار سه‌ردانی سلێمانییان كردوه، ئه‌نجامی سه‌رجه‌م سه‌ردان و لێكۆڵینهوەكان به‌ڕاپۆرت ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و حكومه‌ت كراوه‌و ته‌ئكید له‌وه كراوه‌ته‌وه، كه هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی و فڕۆكه‌خانه‌ی كشتوكاڵی عه‌ربه‌ت مه‌ده‌نیین و كه‌سی بیانی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی تێدانه‌بووه، واتا پێشێلكارییه‌كان سیاسی بوون نه‌ك بیانوی دیكه، بۆیه ئه‌ركی حكومه‌تی عیراقه رێگری له‌هێرشه‌كان بكات و پارێزگاری له ئاسایش و ئه‌منی هاووڵاتیان بكات".
*ئایا حكومه‌تی عیراق ده‌توانێت هێرشه‌كان رابگرێت ؟
هه‌رێم كه‌مال ئاغا:" بێگومان، وه‌ك نوێنه‌رانی كورد و لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریش داوامان له‌حكومه‌تی عیراق كردوه، كه ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌كاربهێنێت و رێگری بكات له‌دووباره‌بوونه‌وه‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كان و هه‌وڵی جددی بدات كه ئاسمانی توركیا به‌ڕووی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانیدا بكاته‌وه، چونكه خه‌ڵك و گه‌شتیاران له‌و بڕیاره‌ی توركیا زه‌ره‌رمه‌ندبوون".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
کتێبی شەو لەكێوان ناساندنی بۆ كرا
11:36 AM - 2024-05-18 -
ساڵیادی کۆچی دوایی عادل موراد بەڕێوەچوو
11:08 AM - 2024-05-18 -
نوێنەرێکی یەکێتی: کێشەی کارتی نیشتمانی سلێمانی و هەڵەبجە چارەسەردەکرێت
08:17 PM - 2024-05-16 -
قوباد تاڵەبانی: ئەرکمانە کاربکەین بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی کەشوهەوا
05:47 PM - 2024-05-16
ئەمانەش ببینە
کوردستان 12:33 PM - 2024-05-18 سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی: دانانی پارێزگارێک بۆ کەرکوک کێشەکان چارەسەر دەکات
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكه‌كه‌ی كۆده‌بێته‌وه
09:46 AM - 2024-05-18
شەش ساڵ بەسەر کۆچی دوایی عادل موراد دا تێدەپەڕێت
09:11 AM - 2024-05-18
سەرۆک بافڵ: پێویستمان بە هەڵبژاردنێكی بێگەردە
06:45 PM - 2024-05-17
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: ئەمریکا بایەخی زۆر بە سەرنجەکانی یەکێتی دەدات
01:01 PM - 2024-05-17
زۆرترین خوێنراو
-
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكه‌كه‌ی كۆده‌بێته‌وه
عیراق 09:46 AM - 2024-05-18 -
شەش ساڵ بەسەر کۆچی دوایی عادل موراد دا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:11 AM - 2024-05-18 -
خەبات لە خەبات لایداوە
بیروڕا 10:32 PM - 2024-05-17 -
ناسر عەبدولنەبی محەمەد کۆچی دوایی کرد
پرسەنامە 07:25 PM - 2024-05-17 -
سەرۆک بافڵ: پێویستمان بە هەڵبژاردنێكی بێگەردە
کوردستان 06:45 PM - 2024-05-17 -
سەوزاییەکانی ناودڵ
بیروڕا 04:26 PM - 2024-05-17 -
هەموومان لەسەر مەزاری عادل موراد دەبین
ی ن ک 04:16 PM - 2024-05-17 -
مەعلوم ئەمە (خەبات) نییە
بیروڕا 03:05 PM - 2024-05-17