چاوێکیشتان لە زۆرینەی فەقیر و فوقەرا بێت
بیروڕا 06:20 PM - 2024-04-27
ستران عەبدوڵڵا
خۆ ئێمە زۆرمان داوا نەکردووە ، داواکەمان ئاسان و بەردەستە.
هەر بە قەدەر پەرۆشیتان، گوایە، بۆ کەمینە و پێکهاتەکان چاوێکتان لە زۆرینەی میللەتەکە بێت. وەک مام جەلال بە زمانی میللی دەیوت (چاوێکتان لە فەقیری خۆشتان بێت)
کارێکی باشە کە غەدر لە پێکهاتەکانی کوردستان قبوڵ نەکرێت، بەڵام ئەمە دوای دابیکردنی مافی زۆرینە دەبێت. زۆرینەی کورد و تێکرای پێکهاتەی کوردستانیی .
راستێکەی کە کۆی میللەت شادان و خەندان بوو، مافی زەوتکراوی وەرگرتەوە و هەنگوینی ئازادی و دیموکراسی، (بێ ژەهری نابێ و لاکین و شەرتی چەقۆ) ، تامکرد و چێژی لێ بینی . ئەو کاتە مافی پێکهاتەکان دەبێتە تەحسیل حاسڵ و لێی ئاسانتر نییە. میللەتی کورد چاوی تێرە و پێکهاتەکانیش لە دێر زەمانەوە ئەم راستییە دەزانن و خۆیان ساحێب ماڵن. دەیسا یانی چی بەناوی پەرۆشی بۆ بەشی کەمینەوە مافی زۆرینە دوا بخرێ و هەڵپەسێردرێ؟
لە کام کتێب و سیپارە و پەیامدا ئەم بیدعەیە پەیڕەو کراوە کە ماف بەرامبەر ماف رابگیرێ کە ئەسڵ لە ماف و رەوایی مافەکان ئەوەیە تەواوکاری یەکتری بن نەک بەگژ یەکدا بچن و ببنە مەرجی ماتەڵ کردنی یەکتری؟!
برایان !
دیموکراسی و هەڵبژاردنی ئازاد بەرهەڵدا بکەن خۆی رێی خۆی دەگرێ و ڕاستەرێی گشتگیری مافەکان دەکاتەوە
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
کتێبی شەو لەكێوان ناساندنی بۆ كرا
11:36 AM - 2024-05-18 -
ساڵیادی کۆچی دوایی عادل موراد بەڕێوەچوو
11:08 AM - 2024-05-18 -
نوێنەرێکی یەکێتی: کێشەی کارتی نیشتمانی سلێمانی و هەڵەبجە چارەسەردەکرێت
08:17 PM - 2024-05-16 -
قوباد تاڵەبانی: ئەرکمانە کاربکەین بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی کەشوهەوا
05:47 PM - 2024-05-16
زۆرترین خوێنراو
-
ئهنجومهنی نوێنهران بۆ ههڵبژاردنی سهرۆكهكهی كۆدهبێتهوه
عیراق 09:46 AM - 2024-05-18 -
شەش ساڵ بەسەر کۆچی دوایی عادل موراد دا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:11 AM - 2024-05-18 -
خەبات لە خەبات لایداوە
بیروڕا 10:32 PM - 2024-05-17 -
ناسر عەبدولنەبی محەمەد کۆچی دوایی کرد
پرسەنامە 07:25 PM - 2024-05-17 -
سەرۆک بافڵ: پێویستمان بە هەڵبژاردنێكی بێگەردە
کوردستان 06:45 PM - 2024-05-17 -
سەوزاییەکانی ناودڵ
بیروڕا 04:26 PM - 2024-05-17 -
هەموومان لەسەر مەزاری عادل موراد دەبین
ی ن ک 04:16 PM - 2024-05-17 -
مەعلوم ئەمە (خەبات) نییە
بیروڕا 03:05 PM - 2024-05-17