riklam

قوباد تاڵه‌بانی: ئه‌رسه‌لان بایز هه‌مووكات قه‌ڵه‌م و ده‌نگێكی راستگۆ بووه‌

ی ن ک 05:29 PM - 2024-05-01
قوباد تاڵەبانی و ئەرسەلان بایز نووسینگەی رۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی و ئەرسەلان بایز

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان قوباد تاڵەبانی

لێپرسراوی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال سه‌ردانی ئه‌رسه‌لان بایز ده‌كات و راشیده‌گه‌یه‌نێت: "كاك ئه‌رسه‌لان بایز تێكۆشه‌ر و قاره‌مان و قه‌ڵه‌مێكی راستگۆو ده‌نگێكی بڵندی رێی كوردایه‌تی و رێبازی مام و یه‌كێتییه‌، هه‌موو كات پارێزه‌ری پره‌نسیپ و دڵسۆزی یه‌كێتییه‌كه‌مانه‌ و قۆناغه‌كانی خه‌باتی سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستیه‌ حاشا هه‌ڵنه‌گره‌یه‌".

قوباد تاڵه‌بانی لێپرسراوی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌فه‌یسبوك په‌یامێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و رایگه‌یاندووه‌: " ئه‌مڕ‌ۆ له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانم له‌ مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت له‌ هه‌ولێر، سه‌ردانی هه‌ڤاڵ و برای گه‌وره‌مان ئه‌رسه‌لان بایز-مان كرد، بۆ هه‌واڵپرسین له‌باره‌ی ته‌ندروستییان". قوباد تاڵه‌بانی ده‌شڵێت: "كاك ئه‌رسه‌لان بایز تێكۆشه‌ر و قاره‌مان و قه‌ڵه‌مێكی راستگۆو ده‌نگێكی بڵندی رێی كوردایه‌تی و رێبازی مام و یه‌كێتییه‌".

"ئه‌رسه‌لان بایز هاوڕ‌ێیه‌كی دڵسۆزو دێرینی سه‌رۆك مام جه‌لالی باوكم و هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی دایكم بوو، هه‌موو كات پارێزه‌ری پره‌نسیپ و دڵسۆزی یه‌كێتییه‌كه‌مانه‌ و قۆناغه‌كانی خه‌باتی سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستیه‌ حاشا هه‌ڵنه‌گره‌یه‌، به‌هیوام هه‌مووكات به‌ته‌ندروستییه‌كی باشه‌وه‌ بیبینمه‌وه‌و له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵه‌كانی تر وه‌ك هه‌میشه‌ پایه‌و هێزی یه‌كێتیی بن"، قوباد تاڵه‌بانی واده‌ڵیت.

 

لەلایەکی ترەوە هەرئەمڕۆ ٢٠٢٤/٥/١ لەسەر ڕاسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، مەکتەبی سکرتارییەت لە ناحیەی شەمامک لە شاری هەولێر سەردانی کەسایەتی و فەرماندەو تێکۆشەری دێرینی یەکێتیی و گەلی کورد  مامۆستا (سەیفەدین عەلی ئەحمەد ) یانکرد .

لەو بەسەرکردنەوەیەدا مەکتەبی سکرتارییەت لە نزیکەوە لە تەندروستی مامۆستا سەیفەدین ـ یان پرسی و هیوای تەندروست باشیان بۆ خواست .

مەکتەبی سکرتارییەت لەبەرامبەر خزمەتەکانی لەخەباتی کوردایەتی و ئارامی و ئاسایش رۆڵی مامۆستا سەیفەدین ـ یان بەرزنرخاند کە وەک تێکۆشەرێک لە هەر ئەرک بەرپرسیارێتییەکدا بووبێت بەو پەڕی دڵسۆزییەوە رایپەڕاندووە و تەئکیدیشیان کردەوە بە بەڕێزەوە لە رابردووی پرشنگداری تێکۆشەرانی یەکێتی دەڕوانن و هەر خزمەتێکیشیان هەبێت جێبەجێی دەکەن .

لەبەرامبەردا مامۆستا سەیفەدین دەستخۆشی لە مەکتەبی سکرتارییەت کرد کە بەتەنگ رابردووی هەموو ئەو کەسایەتیانەوەن کە لە شۆڕشی نوێدا خەباتیان کردو بەشێک بوون لە سەرکەوتنەکان و هیواشی خواست ئەم سەردانانە بەردەوامی هەبێت چونکە پێشمەرگەی دێرین شایەنی هەموو خزمەتێکن.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket