riklam

شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی ژمارەیەک کەسایەتی ناسراو دەکات

هەواڵ 09:47 PM - 2024-04-30
شالاو کۆسرەت رەسوڵ و مامۆستا مەلا تاهیر بەحرکەیی PUKMEDIA

شالاو کۆسرەت رەسوڵ و مامۆستا مەلا تاهیر بەحرکەیی

ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠/٤/٢٠٢٤، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لە هەولێر سەردانی ژمارەیەک خانەوادە و کەسایەتی دیار و ناسراوی کرد.

لەمیانی سەردانەکەیدا شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی هەریەک لە کەسایەتی دیارو ناسراو شێخ سالاری شێخ نامیقی سورچی و کەسایەتی دیار و تێکۆشەر جەمیل گەردی و مامۆستا مەلا تاهیر بەحرکەیی کرد و لە تەندروستییانی پرسی و بە گرنگیەوە لەرۆڵ و بایەخی روانین و سوپاسی کردن کە هەمیشە خەمخۆر بوونەو خزمەتیان کردووە.

هاوکات سوپاسی مامۆستا مەلا تاهیر بەحرکەیی کرد کە توانیویانە خزمەتێکی یەکجار گەورەی ئایینی پیرۆزی ئیسلام بکەن و لە حوجرەکەیان دەیان مامۆستای ئایینی پێبگەیەنن.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket